کۆشکی سپی: ترەمپ هێشتا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە سووریا نەداوە
"سارا هاکبی سەندێرز" Sarah Huckabee Sanders وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی هەینی پاش کۆبوونەوەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی کۆشکی سپی وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێکی یەکجاری سەبارەت بە باروودۆخی سووریا نەدراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ترەمپ و لێژنەی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە م کۆبوونەەیدا سەبارەت بە بژاردەکانی ئەمریکا دژ بە سووریا پێکەوە باس و وتووێژیان کرد.
ژمارێک لە ژیدەرەکان باسی شەڕەقسەی نێوان "جەیمز ماتیس" James Mattisی وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا و "جان بۆڵتۆن"ی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لەو کۆبوونەوەیەیان کردووە.
بە پێی ئەم راپۆرتە؛ وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لەم کۆبوونەوەیەدا نیگەرانیی دەربڕێوە سەبارەت بە کۆنترۆڵ کردنی ئەو کێشە و قەیرانەی دوابەدوای پەلاماری شیمانەیی بۆ سەر سووریا سەرهەڵ دەدات و هەروەها ئەو زەبری لە هێزە ئەمریکییەکان دەکەوێ .
بریارە ئەمڕۆ هەینیش دیسان ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سەبارەت بە سووریا کۆبوونەوەی هەبێ.
کاربەدەستانی ئەمریکایی لەوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا باسی ئەگەری دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە بیانووی پەلاماری شیمانەیی بانگەشە کراو بۆ سەر دوما"ی سووریایان کردووە.
ئەو تیرۆریستانەی کە لە ناوچەی "دوما" لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا سەقامگیرن ، شەوی شەممە دیمەشقیان تۆمەتبار کرد بە پەلاماری شیمیایی بۆ سەر ئەم ناوچەیە و کوشتنی دەیان کەس. تۆمەتێک کە دەوڵەتی سووریا لێبڕاوانە ڕەتی دەکاتەوە.
مێدیا ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی پشتیوانی تیرۆریستان پاش ئەو بانگەشەیەی تیرۆریستان، شەڕێکی پڕوپاگەندەیی قورسیان دژ بە دیمەشق دەست پێ کرد.
ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی هاوپەیمانی بە دەکارهێنانی ئەو کەش نانەوەیە بە بێ ئەوەی بەڵگەی جێبڕاوایان بە دەستەوە بێ، دەوڵەتی سووریایان تۆمەتبار کرد بە ئەنجام دانی پەلاماری شیمیایی.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند سوپای ئەم وڵاتە هیچ ئاسەوار و نیشانەیەکی لە پەلاماری شیمیایی بۆ سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات نەدۆزیوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایش راشکاوانە رایگەیاند ئەو بانگەشانەی سەبارەت بە پەلاماری شیمیایی لە دوما دێنە ئاراوە تەنیا بە مەبەستی شاردنەوەی دڕندەکارییەکانی تیرۆریستان و پەسادانەوەی پەلاماری سەربازیی خۆیان بۆ سەر سووریا ئەنجام دەگرێت.
زۆرێک لە کارناسان و شارەزایان بڕوایان وایە کە تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیر و ڕای گشتی و بە پێچەوانە نیشان دانی راستییەکان هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوپای سووریا لە هەمبەر تیرۆریستاندا.