نیسان 14, 2018 09:40 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی پاکستان لە ئیدانەکردنی تاوانکاریی زایونیستەکان لە کەرتی غەززە

خەڵکی پاکستان ڕۆژی هەینی دوای نوێژی هەینی بۆ داکۆکی کردن لە خەڵکی ستەملێکاوی فەلەستین لە ئیسلام ئاباد خۆپیشاندانیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خەڵکی پاکستان لەم خۆپیشاندانەدا بە بەرزکردنی دروشمی دژە ئەمریکایی و دژە زایۆنیستی، شەهید بوونی خەڵکی بێ تاوانی کەرتی غەززە لە پەلامارە دڕندانەکانی زایۆنیستانیان ئیدانە کرد و ئەم کوشت و بڕەیان بە بنپێکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە لایەن ئەم ڕژێمە ناشەرعییە زانی  . 

خۆپیشاندەران پارچەنووسگەلێکیان  لەبەردەست دابوو کە دروشمگەلێک بۆ داکۆکی کردن لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و بانگێشتن لە ئومەتی ئیسلامی بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەڵاڵەی شەیتانیی ئەمریکا و ڕژێمی داگیرکەری  زایۆنیستی لەسەریەوە نووسرا بوو.

بەرپرسانی ئەنجومەنی هاوپشتی نەتەوەیی پاکشتان کە پێکهاتووە لە دەیان پارتی سیاسی و مەزهەبی ئەم وڵاتە، لەم خۆپیشاندانە ڕایانگەیاند  پاکستانییەکان هەمووکات لە تەنیشت برایان و خۆشکانی موسوڵمانی خۆی لەفەلەستین و کەرتی غەززە  دەبێت  . 

ڕێپێوانی فەلەستینییەکان لە ساڵوەگەڕی  ڕۆژی زەوین وەبیرهێنەرەوەرەی  بڕیاری ڕژێمی زایۆنیستی لە بواری دەست گردن بەسەر ناوچە فەلەستینییەکان لە سییەمی مانگی مارسی ساڵی 1976ە کە هەموو ساڵێ بەڕێوە دەچێت.

ڕژێمی ئیسرائیل بە دەست گرتن بەسەر ناوچەفەلەستینییەکان و  چێکردنی شارۆچکە زایۆنیست نیشنەکان بەنیازی گوڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینییەکان و بەزایونیستی کردنی ئەم ناوچانەیە هەتا پاوانخوازییەکانی لە ناوچە فەلەستینییەکان تۆمار بکات.

سەرپەیڤ