ناڕەزایەتی خەڵکی بەریتانیا لە بەشداری کردنی لەندە لە شەڕی سەربازی بە دژی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i334296-ناڕەزایەتی_خەڵکی_بەریتانیا_لە_بەشداری_کردنی_لەندە_لە_شەڕی_سەربازی_بە_دژی_سوریا
سەدان خەڵکی ناڕازی بەرامبەر بەشداریکردنی بەریتانیا لە هەڵمەتی سەربازی ئەگەری هاوپەیمانی بە سەرکردەیی ئەمریکا بە دژی سوریا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەبەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا کۆبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 07:49 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی خەڵکی بەریتانیا لە بەشداری کردنی لەندە لە شەڕی سەربازی بە دژی سوریا

سەدان خەڵکی ناڕازی بەرامبەر بەشداریکردنی بەریتانیا لە هەڵمەتی سەربازی ئەگەری هاوپەیمانی بە سەرکردەیی ئەمریکا بە دژی سوریا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەبەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە دا  کەلەلایەن هاوپەیمانی  وەستانی شەڕ و داکۆکی دامەزراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ بەڕێوە چوو، بەشداران بە هەڵگرتنی  پارچەنووسگەلێک بۆ ئیدانەکردنی دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا، دروشمگەلێکیان  بەژی سیاسەتەکانی شەڕخوازانەی ئەمریکا و بەریتانیا بەرز کردەوە  . 

ترێزا مەی ،  شەڕم بتگرێ، دەست لەسەر سوریا هەڵگرن و  سوریا بوردومان مەکەن لە نموونەی دروشمگەلێک بوو کە ناڕازیان بەرزیان کردەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەوی  هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەسەر داوای  ترێزا مەی  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ هاوڕێ بوون لەگەڵ ئەمریکا وفەرەنسا ، لە هەڵمەتێکی سەربازی بەدژی سوریا،ڕەزامەندی دەربڕیوە.