کاردانەوەی گۆتێرێش سەبارەت بە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i334300-کاردانەوەی_گۆتێرێش_سەبارەت_بە_پەلاماری_ئەمریکا_بۆسەر_سوریا
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەموو وڵاتانی بانگ کرد بۆ دان بە خۆداگرتن و دووری کردن لە پەرەپێدانی گێرەوکێشەکان لە سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 07:55 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی گۆتێرێش  سەبارەت بە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریا

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەموو وڵاتانی بانگ کرد بۆ دان بە خۆداگرتن و دووری کردن لە پەرەپێدانی گێرەوکێشەکان لە سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  ئانتۆنیۆ  گۆتێرێش   سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەک دا  دوابەدوای دەستدرێژکاری ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بوسەر خاکی سوریا  ، داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندامی  ئەم ڕێکخراوەیە کرد دان بە خۆدابگرن و لە هەوڵێک کە ببێتە  هۆی ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی سوریا، دووری بکەن  . 

گوتێرێش  بە ئاماژەداان بەمەی   کە ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە نیزیکەوە ڕاپۆرتی پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا لە سوریا پێ و شوێن دەگرێت، وتیشی :   بەڵێنگەلێک بەرامبەر بە پرسەکانی هاوپێوەند بە ئاشتی و ئاسایش  هەیە  هەتا بەپێی جارنامەی   نەتەوەیەکگرتووەکان و بەگشتی  یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان،  بجووڵینەوە.

ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا بەیانی ئەمڕۆ شەممە  دەورووبەری دیمەشق و حومسی ڕۆژاوایی سویای  داوەتە بەر پەلاماری سەربازی .

 هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی  مەیدانی ڕایگەیاند  کە مووشەکی دەستدرێژکارانی سێ لایەنە، بە هۆی سیستمی بەرگری ئاسمانیی سوریا لە ئامانجە دیاریکراوەکان  نەکەوتووە.

میدیاکانی  ڕۆژاوایی لە ڕۆژانی ڕابردوو ئیدیعای کەڵک وەرگرتن  لە چەکی شیمیایی لە شاری دوما لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد  و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنساش هەرلەبەر ئەم بیانووە ،  بەدژی سوریا پەلاماری سەربازی هاوبەشیان کرد.

دوایین هەواڵەکان  دەڵێن سێ شارومەندی  سیڤیل لە حومس بریندار بوونە.