دەستدرێژکاری ئەمریکا بۆسەر خاکی سوریا بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە
سەرۆکی بزووتنەوەی دادی مالیزی ،پەلاماری سەربازیی ئەمڕۆ شەممەی ئەمریکا بۆسەر سوریای بە پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتییەکان و دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر خاکی ئەم وڵاتە زانی .
چاندرا موزەفەر، ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر سوریا بە بیانووی کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە بۆمبی شیمیایی لە ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی وتیشی : ئەمریکا بە دەستدرێژی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆسەر سوریا بەنیازی قەرەبوو کردنی ناکامییەکانی لە وەلانانی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتەیە.
سەرۆکی بزووتنەوەی دادی مالیزی وتی : لەحاڵێکدا کە هێشتا هیچ مەرجەعێکی بڕواپێکرا و سەربەخۆی، کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە بۆمبی شیمیایی لە دومای پشت ڕاست نەکردووە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ قەرەبوو کردنی شکستەکانیان لە سوریا و ناوچە، بژاردەی پەلاماری سەربازی بۆسەر سوریایان دەست پێکرد ، هەموو ناوچە و ڕەنگە جیهان نیگەران بکات.
ناوبراو سەبارەت بە هۆی سەرەکیی ئەم دەستێوەردانە سەربازییە بە ئاماژەدان بە داکۆکیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە تاقمە کانی تیرۆریستی و بەهێزکردنی ، وتی : ئەوان تائێستا زۆریان هەوڵ داوە هەتا دەوڵەتی بەشار ئەسەد وەلانێن بەڵام ناکام بوونە چونکە خەڵک و سوپای سوریا لەبەرامبەر تیرۆؤیستان و ڕۆژاوا خۆڕاگرییان کردووە.
سەرۆکی بزووتنەوەی دادی مالیزیا بە ئاماژەدان بە دەوری میدیاکانی ڕۆژاوایی لە پەیڕەوی کردن لە بەرنامەی ئەمپریالیسیتی ئەمریکا وت : ئەم میدیاگەلە بەخەوشدارکردنی ڕاستییەکان و گێڕانەوەی چیرۆکی درۆیی، دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان پاسا دەدەنەوە.
چاندرا موزەفەر هەروەها سەبارەت بە دەوری عەرەبستان لە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆسەر سوریا وتی : ریاز بە شێوەی ڕاستە و خۆ و ناڕاستە و خۆ لەم پەلامارە سەربازییە داکۆکی دەکات.