مەکرۆن : فەڕەنسە بەرنامەیەکی جێگرەوەی بۆ بەرجام نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i335518-مەکرۆن_فەڕەنسە_بەرنامەیەکی_جێگرەوەی_بۆ_بەرجام_نیە
سەرۆکی فەڕەنسە ، بە ئاماژە بەوەی کە پاریس " بەرنامەیەکی جێگرەوە " ی بۆ بەرجام نیە لە ئەمریکای یوست لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بمێنێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2018 07:14 Asia/Tehran
  • مەکرۆن : فەڕەنسە بەرنامەیەکی جێگرەوەی بۆ بەرجام نیە

سەرۆکی فەڕەنسە ، بە ئاماژە بەوەی کە پاریس " بەرنامەیەکی جێگرەوە " ی بۆ بەرجام نیە لە ئەمریکای یوست لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بمێنێتەوە .

ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە رۆژی یەکشەممە لە وتووێژێک دا لە گەڵ کەناڵی فەکس نیوزی ئەمریکا گوتی ، بەرنامەی جێگرەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی نیە و مادام کە بژارەیەکی باشتر نیە ، ئەمریکا دەبێ لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بمێنێتەوە .

مەکرۆن لە درێژە دا بە درۆو دەلەسە سازکردن لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سوریا و بێ ئاماژە بە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسە بۆسەر سوریا بانگەشەی ئەوەی کرد ، ئەمریکا و هاوپەیمانانی دیکەی ڕۆڵێکی " زۆر گرنگ " یان لە بنیاتنانەوەی سوریای دوای شەڕ دەبێ .

سەرۆکی فەڕەنسە ، لە درێژەدا دانی نا بەوەدا کە ڕۆڵی ئێران لە گۆڕانکاریەکانی سوریا هەمیشە کاریگەر بووە .

مەکرۆن لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکات کە وڵاتانی رۆژاوایی لەم ساڵانەدا بە سازکردنی گروپە ترۆریستیەکان و داکۆکیی گشت لایەنە لەوان لەسوریا ، ئەم وڵاتەیان خاپوور و ملێونان کەسیان کوشت و ئاوارە کرد و ئێستاش بانگەشەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە دەکەن .