پێداگریی لەسەر بەردەوام بوونی گوشارەکانی ئەمریکا دژبە کۆریای باکوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i335942-پێداگریی_لەسەر_بەردەوام_بوونی_گوشارەکانی_ئەمریکا_دژبە_کۆریای_باکوور
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەمریکا درێژە دەدات بە زەخت و گوشارەکانی بۆسەر کۆریای باکوور تا ئەو کاتەی پیونگ یانگ هەنگاوی بەکردەوە هەلبگرێ بەئاراستەی چەکداماڵینە ئەتۆمیەکەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2018 08:28 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر بەردەوام بوونی گوشارەکانی ئەمریکا دژبە کۆریای باکوور

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەمریکا درێژە دەدات بە زەخت و گوشارەکانی بۆسەر کۆریای باکوور تا ئەو کاتەی پیونگ یانگ هەنگاوی بەکردەوە هەلبگرێ بەئاراستەی چەکداماڵینە ئەتۆمیەکەی .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "سارا سەندێرز" وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا بانگەشەی کرد: بۆچوونی ئەمریکا ئەوەیە کە زیاتر کردنی زەخت و گوشارەکان دژ بە کۆریای باکوور دەسکەوتی باشی هەبووە.

پێشتر کاربەدەستێکی ئەمریکایی بە ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" وتی: "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازی هەڵگرتنی بایکۆتەکان لە سەر کۆریای باکوور نییە هەتا ئەو کاتەی کە بەشی زۆری بەرنامەی ئەتۆمیی پیونگ یانگ تیا نەچێ.

هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکوور (KCNA) شەممەی ڕابردوو ڕاپۆرتی دا پیونگ یانگ هەوڵ دەدات بە گەیشتن بە گەشەیەکی ئابووریی و دامەزرانی ئاشتی لە شێوەدوورگەی کۆریا، تاقی کردنەوەی ئەتۆمیی  و مووشەکی خۆی هەڵدەپەسێرێ و ناوەندێکی تاقی کردنەوەی ئەتۆمیی خۆی دادەخات.

"کیم جونگ ئون" Kim Jong-un ڕێبەری کۆریای باکوور بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ پیونگ یانگ ئیدی پێویستی بە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی یان تاقی کردنەوەی مووشەکی بالستیکی بەژپێو نییە، لەبەر ئەوەی کە پرۆسەی بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمیی خۆی تۆکمە کردووە.