داوای سێناتۆرێکی ئەمریکی بۆ دانانی ناوچەی قەدەخەی فڕین لە سوریا
سێناتۆرێکی باڵای ئەمریکی ، خوازیاری دانرانی ناوچەی قەدەخەی فڕین لە سوریا بوو .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، " لیندسی گراهام " یاسادانەری باڵای ئەمریکی و ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە دانیشتنی رۆژنامەیەکی زایۆنی کە لە نیۆیۆرک بەڕێوەچووبوو ، هیوای خواست دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی دانانی ناوچەی قەدەخەی فڕین دەربکات .
سێناتۆری ویلایەتی کارۆلینانی باشوور لەم دانشتنەدا هەروەها خوازیاری پێداچوونەوە بە پەکپێجی داکۆکیی سەربازیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و زیادبوونی یارمەتیە سەربازیەکانی واشنگتۆن بە تەلئەڤیڤ بوو .
لە سەردەمی حکومەتی باراک ئۆبامادا ، ئەمریکا و رژێمی زایۆنی بە فەرمی پەکێجی داکۆکی سەربازیی 38 ملیاریی ئەمریکا لە ماوەی دە ساڵی داهاتوو لە ئیسراییلیان ئیمزا کرد .
ئەم پەکێجە ، گەورەترینە لە چەشنی خۆیدا کە ئەمریکا لە مێژوودا پێشکەشی کردووە کە بریتیە لە دابین کردنی بووجەی سیستمە موشەکیەکان .
ئەم سێناتورە ئەمریکیە هەروەها لە درێژەی پشتیوانی لە رژێمی زایۆنی لە لێدوانێکی دژە ئێرانی دا گوتی ، پێدانی ماقی پیتاندنی ئورانیۆم بە ئێران لە بەرجام هەڵەیەکی بنەڕەتیە .