کوریای باکوور ئیدیعای ئەمریکای ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i336864-کوریای_باکوور_ئیدیعای_ئەمریکای_ڕەت_کردەوە
نوێنەرایەتی کۆریای باکووری لە نەتەوەیەکگرتووەکان، تۆمەتی ئەمریکا بەدژی پیونگ یانگ لەمەڕ هەک کرانی بنکەی زانیارییەکانی لیژنەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسیای ئەم ڕێکخراوەیەی ڕەت کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2018 11:52 Asia/Tehran
  • کوریای باکوور ئیدیعای ئەمریکای ڕەت کردەوە

نوێنەرایەتی کۆریای باکووری لە نەتەوەیەکگرتووەکان، تۆمەتی ئەمریکا بەدژی پیونگ یانگ لەمەڕ هەک کرانی بنکەی زانیارییەکانی لیژنەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسیای ئەم ڕێکخراوەیەی ڕەت کردەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک نووسینگەی  نوێنەرایەتی  کۆریای باکوور لە نەتەوەیەکگرتووەکان  ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم تۆمەتانەی ئەمریکا بۆ پاراستنی  ڕەوشی بایکۆتەکان و درێژەی گوشارخستنەسەر  کۆریای باکوورە کە گرینگایەتی نییە  . 

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە  ئەمریکا و هێزە دەستدرێژکارەکان لە جیانی پیلانگێڕی  و خستنەبەر باسی تۆمەتی بێ بنەما لەمەڕ هەک کردنی زانیاری، باشترە هەوڵی خۆیان لە بواری  کەمکردنی  ناکۆکییەکان و بردنەپێشی  ئاشتی لە شێوە دوورگەی کۆریا، بەکار بگرن.

ئەم بەیاننامەیە بەر لە کۆبوونەوەی کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور و دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  کە بڕیارە  مانگی مەی یان بەرایی مانگی ژووئەن بەڕێوەبچێت، دەرکراوە.

ناکۆکیی نێوان واشینگتۆن و پیونگ یانگ لەساڵی 2017  دوابەدوای تاقیکاری مووشەکی و ناڤۆکیی کۆریای باکوور توندتر بووەتەوە و ئەمریکا لە ڕێگەی  نەتەوەیەکگرتووەکان بایکۆتێکی بەربڵاوی  بەسەر  کۆریای باکوور سەپاندووە.