مۆسکۆ، ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریای بە چەشنێک داگیرکەریی لێکدایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i337084-مۆسکۆ_ئامادەبوونی_ئەمریکا_لە_سووریای_بە_چەشنێک_داگیرکەریی_لێکدایەوە
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لەخاکی سووریا، چەشنێک داگیرکەرییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2018 09:37 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ، ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریای بە چەشنێک داگیرکەریی لێکدایەوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لەخاکی سووریا، چەشنێک داگیرکەرییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتوف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ هەینی رایگەیاند، ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بەمانای داگیرکردنی ئەو وڵاتەیە، ئەوان هێزەکانیان ناکشێننەوەو وەک ئەفغانستان بەنیازن بۆ درێژماوە لە سووریا بمێننەوە.

سیرۆمۆلۆتۆف وتی: هێزە ئەمریکییەکان لە ئەلتەنف وئۆردوگای ئەلرۆکبان مەشق بەتیرۆریستان دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریاش ڕۆژی چوارشەممە بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە، خوازیاری ڕاگرتنی تاوانە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لەدژ گەلی سووریا بوو.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە ئاگۆستی٢٠١٤ـەوە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، بەدەرلەچوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان هاوپەیمانی دژە سووریان پێکهێنا. ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی سووری خەڵتانی خاک و خوێن کردووە.