May 05, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • پنتاگون خوازیاری هاوکاری لەگەڵ پاکستان لە دابین کردنی ئەمنیەتی ئەفغانستان بوو

وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا پنتاگون خوازیاری هاوکاری پاکستان بۆ دامەزرانی ئەمنیەت لە ئەفغانستان بوو.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس " دانا وایت" وتەبێژی پنتاگون ڕایگەیاند  پاکستان وئەمریکا هاوبەشی زۆریان پێکەوە هەیە کە دەتوانن بۆ درێژەی هاوکاری ودامەزرانی ئەمنیەت لە ئەفغانستان  بەم هاوبەشیان پاڵپشتی بکەن. وتەبێژی پنتاگون بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە پاکستان بارsتای زۆری بۆ کۆنترۆڵ کردنی تیرۆریسم لە ئەفغانستان هەیە ،بانگەشەی کرد واشنتۆن دەستی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئیسلام ئاباد درێژکردووە وچاوەڕوانی وەلامی ئەرینی یە . هەرلەو حاڵەدا ، رٶژنامەی نیویورک تایمز نوسیی وادێتە بەرچاو پاکستان ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا بێت چونکە ئەمریکا خوازیاری ڕادەس کران یا دەس ڕاگەیشتن بە یەکێ لە ڕێبەرانی کەناڵی حەقانیە ، بەڵام پاکستان ئەم داخوازیە قەبوڵ ناکات. لەگەڵ هاتنە سەرکاری دوناڵد ترامپ لە ئەمریکا پێوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ پاکستان توشی ئاڵوزی بووە.

سەرپەیڤ