May 07, 2018 09:39 Asia/Tehran
  • تیرۆری ناکامی وەزیری نێوخۆی پاکستان

وەزیری نێوخۆی پاکستان لە هەوڵێکی تیرۆر رزگاری بوو .

بە پێی راپۆری سکای نیوز ، ئەحسەن ئیقباڵ رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی ناڕاواڵی پەنجاب لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە لایەن کەسانی نەناسراو تەقەی لێکرا و پیلی کەوتەبەر فیشەک .

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، ئەو دوای ئەم پەلامارە لە لایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەرپرسانی پاکستانی وتوویانە مەترسی لە سەر نیە .

پۆلیسی پاکستان کەسی گومانلێکراوی کە نزیکەی بیست ساڵ تەمەنیەتی ، گرتووە و لێکۆڵینەوەی لە گەڵ دەکات .

دەووترێ وەزیری نێوخۆی پاکستان کاتێک  کە کەوتە بەر ئەم پەلامارە چەکداریە ، لە دانیشتنێکی رامیری دا لە زێدەکەی خۆی لە ناوچەی پەنجاب بوو .

سەرپەیڤ