ئەمریکا وازی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ھێنا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانی دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی وێڕای بانگەشەی بێ ئەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش ، فەرمانی وازھێنانی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەک کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە، واژۆ کرد.
ترەمپ لە قسەکانی دا وێڕای ھێنانە ئارای ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەوانە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، بانگەشەی کرد کە گوایە تاران لە سەروبەندی دەست ڕاگەییشتن بە چەکی ناڤۆکییە.
کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدا ئەنجام دەگرێت کە ھەتاکو ئێستا دەوڵەتە جۆربەجۆرەکان بێجگە لە ڕژێمی زایونی ، پشتیوانیی خۆیانیان لەم ڕێککەوتنە ڕاگەیاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی چەند خولەکێک دوای وازھێنانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، خۆشحاڵیی خۆی لەو ھەنگاوەی کۆشکی سپی دەربڕیوەو دەستخۆشیی لێی کردووە.
حەسەنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش دەستبەجێ پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ھەنگاوی ھاوبەش لە کارداونەوەیەکی توند دا ڕایگەیاند:لەمەوبەدوا ھەنگاوی ھاوبەش ڕێککەوتنێکی لەنێوان ئێران و پێنج وڵات دا.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرتووە کە، بڕیارەکەی ترەمپ دەستپێکی شەڕێکی دەروونی و پڕوپاگەندەیی دژی ئێران بوو کە دیارە جەماوەری بوێری ئێمە قەت ناکەونە ژێر کاریگەریی وەھا شەڕێکی دەروونی و پڕوپاگەندەییەوە.