May 11, 2018 19:30 Asia/Tehran
  • قەیرانێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی پاکستان و ئەمریکادا

حکومەتی پاکستان لە هەڵوێستێکی تۆڵەکەرانەدا سەردانی ئەمریکیەکان لە پاکستانی بەرتەسک کردەوە .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، حکومەتی پاکستان لە پەرچەکرداری خێرای بە ڕەچاوکرانی بەرتەسکی لەبەردەم هاتووچۆی دیپلۆماتە پاکستانییەکان لە واشنگتۆن و چەند شاری دیکەی ئەمریکا لەنامەیەک بۆ باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە ئیسلامئاباد ڕایگەیاند، لە ڕۆژی هەینییەوە بەرتەسکی وسنووردانان لەبەردەم هاتووچۆی ئەمریکییەکان لە پاکستان جێ بەجێ دەکرێ.

حکومەتی ئەمریکا لەم دواییەدا دیپلۆماتە پاکستانییەکانی ئەرکمەند کرد بۆ دووربوونەوەی زیاتر لە چل کیلۆمتر لە باڵویزخانەکەیان، لە پێنج ڕۆژ پێشترەوە ئیزن وەربگرن.

پاش داوای پۆلیسی پاکستان بۆ قەدەغەی چوونەدەری جۆزێف ئێمانۆئێل هال وابەستەی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەمریکا کە حەوتی ئاڤریل لەکاتێکدا کە سەرخۆش بووە دوو گەنجی پاکستانی کردۆتە ژێر ئۆتۆمبیلەکەی و بووە هۆی مردنی یەکێکیان، واشنگتۆن بڕیاری دا هاتووچۆی دیپلۆماتە پاکستانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا بەرتەسک بکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، گیان لەدەست دانی ئەو گەنجە پاکستانییە لەبەر کەمتەرخەمیی دیپلۆماتی ئەمریکی بە یاسای هاتووچۆ و ئۆتۆمبیل لێخوڕین، قەیرانێکی نوێی دیپلۆماتیکی لەپەیوەندییەکانی ئیسلامئابادو واشنگتۆن دروست کردووە.

سەرپەیڤ