فەڕەنسا : لە بەرجام دا دەمێنینەوە
May 14, 2018 10:22 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گوتی : وڵاتەکەی لێبڕاوە وەک یەکێک لە لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا بمێنێتەوە .
بەپێی راپۆرتی هەواڤدەریی رۆیتێرز ، ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕنسە لە دوبلینی ناوەندی ئیرلەند گوتی : وڵاتەکەی سوورە لەسەر بەشداری کردنی خۆی لە رێککەوتنی ناڤڵۆکی لە گەڵ ئێران چونکە ئەم رێککەوتنە هەروا کارایە .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەشتی ئایار بێ لاکردنەوە لە نەیاریەتی ئورپیەکان رایگەیاند وڵاتەکەی وێڕای چوونەدەر لە بەرجام ، بایکۆت گەلێک لە دژی ئێران و لایەنە بازرگانیە بیرانیەکان دادەنێ .
ئەم هەنگاوەی تڕەمپ بە ئیدانەکردنی بەرفراوانی نێوخۆیی و نێودەڵەتی رووبەڕوو بووەتەوە .