May 22, 2018 17:13 Asia/Tehran
  • گەرما بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان پاکستانیی

بەهۆی گەرمای لەراددەبەدەر لە شاری کەراچی ناوەندی ئەیالەتی سیندی باشووری پاکستان لانیکەم شەست و پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، قوربانیان کەسانێکن کە لەماوەی ٧٢ کاژێری ڕابردوو بەهۆی گەرمای زۆر و کێشەی پشوودان سەرچاوەگرتوو لە گەرما و شێی زۆری هەوا گیانیان لەدەست داوە.

لەڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دەس پێ بوونی مانگی ڕەمەزان، گەرمای هەوا لە شاری کەراچی بە٤٤پلەی سەنتیگراد و بەشێی باڵای پەنجا لەسەتا ڕاگەیێندرا.

لەبەر کاژێری درێژخایەتی بڕانی کارەبا لە شارە جیاجیاکانی پاکستان بۆ وێنە کەراچی ، دانیشتووانی ئەو شارە ناچارن لەماوەی شەو و ڕۆژدا چەندین کاژێر گەرما تەحەمول بکەن.

لە هاوینی ساڵی٢٠١٦ لانیکەم دوو هەزار کەس لە ناوچەکانی ئەیالەتی سیند بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەست دا.

کەمبوونی کارەباو کوژانەوەی بەردەوام لە پاکستان، کێشەیەکی جیددیی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە دروست کردووەو دەوڵەتی ئیسلامئاباد تائێستا نەیتوانیوە ڕێگاچارەی مەنتقی بۆ بدۆزێتەوە.

سەرپەیڤ