حوزه‌یران 01, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • پێداگریی یەکێتی ئوروپا لەسەر هەنگاونانی هاوتەریب لەدژ تارەفەکانی ئەمریکا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند، ئوروپا بەهەنگاونانی هاوتەریب لەدژ تارەفەکانی ئەمریکا بەرڤانی بکات لەبەرژەوەندییەکانی .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وتی کە ئوروپا دەبێ لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی، هەنگاوی هاوتەریب هەڵبگرێ دژبە تارەفەکانی ئەمریکا و  بەرژەوەندیی ئوروپاییەکان بپارێزێ.

ویلبر راس ، وەزیری بازرگانیی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لەمەودوا تارەفە دادەنرێ لەسەر پۆڵاو ئەلمنیۆمی هاوردەیی لەکەنادا، مەکسیک و یەکێتی ئوروپا .

یەکێتی ئوروپا، لەچەند مانگی ڕابردوودا هەوڵی دابوو، لەئەمریکا مەعافیەتی هەمیشەیی تارەفەیی وەربگرێ، بەڵام وەزیری بازرگانیی ئەمریکا وتی: یەکێتی ئوروپاش وەک چین، ئەو تارەفانە قەبووڵ بکا.

ئەو کردەیەی ئەمریکا، کاردانەوەی ڕەخنەگرانەی توندی وڵاتانی ئوروپایی بەدواوە بووە.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: وەڵامی دروست بە سیاسەتی ئەمریکا لە یەکەم قۆناخدا، ئوروپایەکی یەکگرتوویە.

ئەمریکا بەرلەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئوروپا، کاناداو مەکسیک مەعافیەتی تارەفەیی لەبەرچاوگرتبوو، بەڵام بەقسەی ویلبر راس ئەو مەعافیەتانە ئیدی نوێ ناکرێتەوەو لەمەودوا تارەفەی سەتا ٢٥ دەخرێتەسەر پۆڵای هاوردەیی لەو وڵاتانەو تارەفەی سەتا دەش دەخرێتەسەر ئەلمنیۆمی هاوردەیی.

سەرپەیڤ