حوزه‌یران 05, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانیی ژینـگە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پازدەی جوەزەردان ڕێککەوت لەگەڵ پێنجی ژووئەنی وەکوو ڕۆژی جیهانیی ژینـگە ناودێر کردووە کە ئەم ڕۆژە لە ئێراندا دەسپێکی حەوتەیێکە هەر بەم ناوە.

 

زەبڵ و زاڵی پلاستیکی لە دەریاکان

دروشمی ڕۆژی جیهانیی ژینگە لە ساڵی 2018: زاڵ بوون لەسەر پیسایی نایلۆن و پلاستیکە.

زەبڵ و زاڵی پلاستیکی لە دەریاکان

هەڵبژاردنی دروشمی زاڵ بوون لەسەر پیسایی پلاستیک، بانگەوازێکە بۆ هاودەنگی هەموومان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ژینگە لە چاخی ئێستاکەدا.

بۆ بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە گەورەی جیهانییە، هەموو ساڵێک وڵاتێک وەکوو میواندار هەڵدەبژێردرێ کە ئەمساڵ ئەم ئەرکە بە وڵاتی هێندستان سپێردراوە.

لە سەرانسەری دونیا، لە هەر خولەکێکدا، یەک ملوێن بتڵی ئاوی خواردنەوە بەرهەم دێت و ساڵانە 500 ملیارد توورەکەی پلاستیکی دەکاردێت. سەرجەم ئەتوانین بڵێین لە سەتا 50ی ماددە نایلۆنی و پلاستیکییەکان، هەر کامە، بۆ جارێک  کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

زەبڵ و زاڵی پلاستیکی لە دەریاکان

ئەگەر ناتوانین لە دەفر و قاپی پلاستیکی و ئەو جۆرە بەرهەمانە بۆ چەندجار کەڵک وەر بگرین، باشترە هەر نەیانکڕین یاخود وەریاننەگرین. لە جیاتی وەرگرتنی توورەکەی پلاستیکی، با توورەکە کۆتاڵییەکەی خۆمان دەکار بێنین.

لە جیاتی وەرگرتنی توورەکەی پلاستیکی، با توورەکە کۆتاڵییەکەی خۆمان دەکار بێنین.

ئەگەر لە کەنارەی دەریاکان یان لە نێو دارستانەکاندا پیاسەمان کرد و زەبڵ و زاڵی پلاستیکیمان دیت، باشترە کۆیان بکەینەوە و بیاندەینە شوێنی تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ و زاڵەکان. یاخود هەر بیرۆکەیێک کە بۆ بوونی دونیایێکی بێ پلاستیک یان بە پلاستیکی کەمترەوە دێتە زەینتان ئەو کارە بکەن.

کۆکردنەوەی زبڵ و زاڵەکان

لەبیرمان بێ دەستە چکۆلەکانی منداڵەکانمان، داوای داهاتوویان لە ئێمە دەکەن. هەروەک چۆن ئێمە ژینگەی ئەمڕۆکەمان، لە دایک و باوکانی خۆمان بە ئەمانەت وەرگرتووە، هەر بە ئەمانەتیش بە منداڵەکانمانی دەسپێرین.

 

 

سەرپەیڤ