حوزه‌یران 07, 2018 12:12 Asia/Tehran
  • کۆمیسیۆنی ئەورووپاو بەڕۆژ کرانەوەی یاسای داخستنی بایکۆتەکانی دژ بە ئێران

کۆمیسیۆنی ئەورووپا دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە "یاسای داخستنی بۆ جێبەجێ کردن سەبارەت بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بووژاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا؛ کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە یاسایەکی پەسەن کرد کە بوار خۆش دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دواهاتەکانی واوەسنووریی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە کۆمپانییە ئەورووپاییەکانی چالاک لە نێو ئێراندا./

ئەم یاسایە کە یاسای داخستنی پێ دەڵێن ئەو هەلە بۆ ئەو کۆمپانییە ئەورووپاییانە دەڕەخسێنی کە بەنیازی سەرمایەنانەوە لە ئێراندان و کەچی بە چوونەدەری واشینگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، مەترسیی بایکۆت کران لە لایەن ئەمریکایان لە سەرە.

یاسای داخستن یەکەم جار ساڵی ١٩٩٦ و بۆ بەرپەرچ دانەوەی بایکۆتەکانی دژ بە کوبا پەسەن کرا، بەڵام هەرگیز جێبەجێ نەکرا. ئەم یاسایە دەبێ بە دیاری کرانی هەندێ چاکسازی بەڕۆژ کرابایەتەوە تا سەبارەت بە ئێرانیش جێبەجی بکرێ.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و پەرلەمانی ئەورووپا دوو مانگ دەرفەتیان دەبێ تا نەیارەتیی شیمانەیی خۆیان دژ بەو پەسەن کراوەیە (بەڕۆژ کردنی یاسای داخستن) ڕابگەیەنن.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ بێتوو هیچ ناڕەزایەتییەک نەیەتە ئاراوە، پەسەن کراوەکە لە سەرەتای مانگی ئاگوستی داهاتووەوە هاوکات لەگەڵ جێبەجی کرانی خولی یەکەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران جێبەجێ کردنی پێویست دەبێ.

ئەم پەسەن کراوە نوێیە ؛ کۆمپانیە ئەورووپاییەکان دوور دەخاتەوە لە ڕەچاوکردنی ڕەهەندە واوەسنوورییەکانی بایکۆتەکانی ئەمریکا.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها یاسایەکی پەسەن کرد کە داوا لە بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا دەکات داکۆکی بکات لە وەبەرهێنەرانی ئەورووپایی چالاک لە ئێران.

پێش ئەوە، بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند؛ ئەم بانکە ناتوانێ بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لەبەرچاو نەگرێ.

سەرپەیڤ