حوزه‌یران 20, 2018 18:50 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: پاسای ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان مەرایی کارانەیە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: پاسای ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەس دەکرێ وەک مەرایی کارای لێک بدرێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ڕووسیا بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەھیوایە ئیدی لەم دامەزراوەیەدا سیاسی کاری و پێوەری دووفاقانە بەدی نەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: سەرباری ئەمەش ، ئەوەی وا ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان مەرایی کاری نەبێت زیچی تر نییە.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوە و "نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕۆژی سێ شەممە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، بڕیاری وڵاتەکەیان لەمەڕ کشانەوە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان ڕاگەیاند.

ھەردووک کاربەدەستەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان کە داگری ٤٧ ئەندامە بە دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ڕژێمی زایونی تۆمەتبار کرد.

کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، دوای ئەوە دێت کە ئەم وڵاتە نەیتوانی ناوی ڕژێمی زایونی لە فەرمانی کاری ھەمیشەیی و ئەم ئەنجومەنە بێنێتە دەرەوە و ئەنجومەنەکە لە ھەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بە ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل پاشگەز کاتەوە.

 

سەرپەیڤ