کۆریای باکوور هەڵوەشانی مانۆر و مەشقەکانی ژاپۆنی بە پێش مەرجی باشکرانی پەیوەندییەکان زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i343832-کۆریای_باکوور_هەڵوەشانی_مانۆر_و_مەشقەکانی_ژاپۆنی_بە_پێش_مەرجی_باشکرانی_پەیوەندییەکان_زانی
کۆریایباکوور باشکرانی پەیوەندییەکانی پیونگ یانگ لەگەڵ تۆکیۆی گرێدراو کرد بە ڕاگرتنی مانۆڕەکانی ژاپۆن لەناوچەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور هەڵوەشانی مانۆر و مەشقەکانی ژاپۆنی بە پێش مەرجی باشکرانی پەیوەندییەکان زانی

کۆریایباکوور باشکرانی پەیوەندییەکانی پیونگ یانگ لەگەڵ تۆکیۆی گرێدراو کرد بە ڕاگرتنی مانۆڕەکانی ژاپۆن لەناوچەدا.

میدیای دەوڵەتیی کۆریای باکوور ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند؛ تاکاتێک کە ژاپۆن درێژە بدات بە جم وجۆڵە سەربازییەکانی لە نیمچەدوورگەی کۆریا، قسەکردن لەبارەی باشکرانی پەیوەندیی نێوان پیونگ یانگ و تۆکیۆ بێ سوودە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند؛ ژاپۆن دەبێ بەڕاگرتنی مەشقە بەرفراوانەکانی کە بەئامانجی هێرش کردنەسەر کۆریای باکوور ئەنجام دەگرێ، ڕاستبێژبوونی لەحاند ئاشتەوایی پێشان بدات.

سەرباری ئەو دانیشتنانەی لەم دواییەدا کیم جونگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ سەرانی چین، کۆریای باشوور و ئەمریکا لەچەند مانگی ڕابردوودا بوویەتی، بەڵام هیچ بەروارێکی دیاری نەکردووە بۆ دانیشتنی شیمانەیی خۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن.