حوزه‌یران 27, 2018 08:21 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی فەرانسە لە کارشکێنیی ئەمریکا لەمەڕ ئێران

وەزیری دارایی فەرانسە جارێکی تر لە کارشکینیی واشنتۆن لەمەڕ بایکۆتی ئەو کۆمپانیا ئەوروپیانەی کە لەگەڵ ئێران کاری بازرگانی دەکەن ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز " برونو لومر " وەزیری دارایی فەرانسە وتی: پاریس هەتا ئێستاکە هیچ نیشانەیەکی ئەرێنیی لە واشنتۆن لەمەڕداخوازی هاوبەشی فەرانسە، ئاڵمانیاوبەریتانیا بۆ مەعاف بوونی کۆمپانیە ئوروپیەکانی لایەنی بازرگانیی ئێران لە بایکۆتەکانی ئەمریکا وەرنەگرتووە. لومر وتی: کۆمپانیە ئوروپیەکان نیگەرانن کە بکەونە بەر بایکۆتی ئەمریکا وبەداخەوە هەتا ئێستاکە داخوازییەکانیان بەبێ وەڵام ماوەتەوە. وەزیری دارایی فەرانسە بەرلەمەیش بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وتبووی : ئەمە کە واشنتۆن بێهەوی ژاندارمی ئابووریی جیهان بێت، بەهیچ لەونێ جێی قەبوڵ نیە و هەڵەیەکی زۆر گەورەیە ودەتوانێ ئەمنیەتی نێودەوڵەتی لەباری سیاسی ، سەربازی وتەنانەت ئابووری بخاتە مەترسیەوە. دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، کۆشکی سەرۆک کۆماریی فەرانسە " ئیلیزە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پاریس گشت هەوڵی خۆی بۆ پاڕاستن وپاسەوانی کردن لە بەرژەوەندیی کۆمپانیەکانی فەرانسی لە ئێران لەهەمبەر هەڕەشەکانی واشنتۆن دەکار دەهێنێت.

سەرپەیڤ