حوزه‌یران 30, 2018 17:03 Asia/Tehran
  • لابرانی هەواڵی پەسەندکرانی پاکێجی داکۆکیکارانەی ئێران لە سەر ماڵپەڕی یەکێتی ئوروپا

ماڵپەڕی یەکێتی ئوروپا، هەواڵی هاوپێوەند بە پاکێجی داکۆکی ئابووری لەئێرانی لەسەر ئەو ماڵپەڕە هەڵگرت.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، یەکێتی ئوروپا ئەمڕۆ شەممە هەواڵی هاوپێوەند بە پەسەندکرانی هەگبەی داکۆکی ئابووری ئوروپا لە ئێرانی لەسەر ماڵپەڕەکەی لابرد.

ماڵپەڕی یەکێتی ئوروپا دوێشەو(هەینی) و چەند کاژێر پاش کۆتایی دانیشتنی دوو ڕۆژەی سەرانی ئوروپا هەواڵێکی بەگێڕانەوە لە"فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لەمەڕ "یەکێتی ئوروپا بە بیست و هەشت دەنگی ئەرێنی پاکێجی داکۆکی لەئێرانی لەئاراستەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەسەندکردووە، و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەخرێتە بەردەست بەرپرسانی ئێرانی" لەسەر ماڵپەڕەکەی دانا و پاش چەند کاژێرهەڵیگرت.

مۆگرینی پێش ئەوە وتبووی، ئەو یەکێتییە بە٢٨دەنگی ئەرێنی پاکێجی داکۆکی لە ئێرانی لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەسەند کرد.

پاش کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەشتی مای٢٠١٨) و داوای وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، ئێران مۆڵەتێکی کورتی بە ئوروپییەکان داوە هەتا دەستەبەریی بەکردەوەو پراکتیکی بدەن بۆ دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەکاتی گەڕانەوەی ئابلۆقەو گەمارۆکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ