ته‌مووز 02, 2018 18:47 Asia/Tehran
  • تەگبیری تۆڵەئەستینانەوەی تیجاری یەکیەتی ئوروپا لەدژی ئەمریکا

یەکیەتی ئوروپا هەڕەشەی کرد، لە کردەوەیەکی تۆڵە ئەستینانەدا ، تەعریفەی تیجاری قورس لەدژی هاوردەکانی ئەمریکا دادەسەپێنێت.

ڕۆژنامەی فایننشاڵ تاێمز ڕایگەیاند : کۆمسیۆنی ئوروپا بە ناردنی نامەیەک بۆ وەزاڕەتی بازرگانی ئەمریکا وشداری داوە کە یەکیەتی ئوروپا تەعریفەی ٣٠٠ملیارد دوڵاری لەدژی هاواردەکانی کاڵای ئەمریکایی دادەنێت. لە نامەی یەکیەتی ئوروپا دا هاتووە : بروکسێل هێشتا بۆ جێ بەجێ کردنی تەگبیری تۆڵە ئەستێنانەی تیجاری لەدژی ئەمریکا بڕیاری نیهایی نەگرتووە بەلام لەئەگەریی داسەپانی تەعریفەکانی ئەمریکا لەدژی هاوردەکردنەکانی ترۆمبێل ،پیناسی تەعریفەی قورس لەدژی بەشە جۆربەجۆرەکانی ئابووری ئەمریکا داده ڕژێت. کۆمسیۆنی ئوروپایش ڕایگەیاند ئەم جۆرە ئاکار وڕەفتارانەی ترامپ نمونەیەکی تر لە بنپێکردنی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی لە لایەن ئەمریکاوەیە وداسەپانی هەرجۆرە تەعریفە لەدژی ترۆمۆبیل ، زیانی زۆرترئەدات لە ئیعتباری ئەمریکا . سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگەکانی ئەم دواییە ، بووە بە هۆی تەشەنای ئالوزیەکانی تیجاری لە بواری نێودەوڵەتی دا. دەوڵەتی ئەمریکا سەدان ملیارد دوڵار تەعریفەی لەدژی هاوردە کردنی کاڵا وخزمەت لەوڵاتانی چین ، مەکسیک ، کەنەداویەکیەتی ئوروپا داسەپاندووە.

سەرپەیڤ