ته‌مووز 03, 2018 18:37 Asia/Tehran
  • داکۆکیی سوئیس لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

سەرۆک کۆماری سوئیس وتی: وڵاتەکەی لایەنگری بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) ـەو بە سەرکەوتنێکی مەزنی دیپلۆماسی دەزانێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ئالێن بێرسە" سەرۆک کۆماری سوئیس ئەمڕۆ سێ شەممە لە جڤینی ئابووری بەئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بێرن وتی: وڵاتەکەی لایەنگری ڕێککەوتنی ئەتۆمییەو بەسەرکەوتنێکی مەزنی دەزانێ و داوا لەگشت ئەندامانی ڕێککەوتنەکە دەکا شێلگیرانە جێ بەجێ کرانی بەردەوام بکەن.

بێرسە وتی: شارستانیەتی ئێران و ئاستی باڵای فەرهەنگی ئێرانیان، گرینگترین دەستەبەری بۆ پەیوەندیی شیاوی دوو وڵاتە لە گشت بوارەکاندا.

سەرۆک کۆماری سوئیس وتی: وڵاتەکەی خوازیاری دەرێژەدان بە ئاڵ و وێرە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێرانەو پێکهاتنی یەکەم لیژنەی دانیشتنی هاوبەشی ئابووریی دوو وڵات، هەنگاوێک لەو ئاراستەیە.

بێرسە وتی: پەیوەندیی زانستی و تەکنیکی دوو وڵاتی ئێران و سوئیس دەبێ راستەوخۆ بێ و لەبارەی گواستنەوە، تەندروستی وهاوکارییە زانستییەکان، بەڵگەو سەنەدی نوێ پێکەوە ئیمزا دەکەن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دووشەممە لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی سەرۆک کۆمارانی  سوئیس و ئۆتریش، یەکەم سەفەری ئوروپایی خۆی پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەسپێکرد.

سەرپەیڤ