ته‌مووز 03, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • تاقمۆچکەی تیرۆریستیی مونافقین، ئامرازی بەڕێوەچوونی سیاسەتەکانی ئەمریکایە

کۆبوونەوەی تاقمۆچکەی تیرۆریستیی مونافقین لە پاریسی پێتەختی فەڕەنسا، لە 30ی ژووئەنی 2018، کە بە پێی ساڵانی پێشوو بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی پێشووی ڕۆژئاوایی و عەرەبی بەڕێوە چوو، بۆ جارێکی دیکە نێوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم تاقمۆچکە جینایەتکارەی وەدەر خست.

"عەباسعەلی مەنسووری ئارانی"، ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە ئامانجەکانی تاقمۆچکەی مونافقین لە بەڕێوە بردنی ئاوەها کۆبوونەوەیێکی ساڵانە لە فەڕەنسادا گوتی: مونافقین هەموو ساڵێک کۆبوونەوەی لەو چەشنە بەڕێوە دەبەن و ئەمڕۆکە ئامادە بوونیان لە ناوچەکەدا وەکوو شۆڤارێکە کە یارمەتی ئیسرائیل و ئەمریکا دەدات.

"عەباسعەلی مەنسووری ئارانی"، ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی

لە ڕاستیدا تاقمۆچکەی تیرۆریستیی مونافقین کە تا چەند ساڵ لەمەو پێش لە پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانی یەکیەتیی ئەورووپا و ئەمریکادا بوو، لەم ساڵانەی دواییدا بە لابی کردن و واسیتەکاری و دانی پارە بە سیاسەتوانە ڕۆژئاواییەکان، لەم پێڕستەدا سڕدرانەوە.

کۆبوونەوەی ساڵانەی تاقمۆچکەی مونافقین لە فەڕەنسا

"دەنیەل بنجامین" ی هاوئاهەنگ کەری خەباتی دژی تیرۆریزمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵانی 2009 تا 2012 لە نامیلکەیێکدا ، پێشینەی تاقمۆچکەی تیرۆریستیی مونافقینی ئاماژە پێ کردووە و وێڕای هێنانە ئارای پرسی شەهید بوونی هەزاران هاووڵاتیی ئێرانی و بەرپرسانێکی شەهیدی وەکوو شەهید ئایەتوڵڵا بەهەشتی، نووسیویەتی: هەر بەم هۆیانەوە ناوی تاقمۆچکەی مونافقین خراوەتە لیستەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

"دەنیەل بنجامین" ی هاوئاهەنگ کەری خەباتی دژی تیرۆریزمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

هاوکاریی تاقمۆچکەی تیرۆریستیی مونافقین لەگەڵ ڕژێمی زایونیستی بەتایبەت لە بواری سیخوڕی ناڤۆکی لە ئێران، بووە هۆی پاڵپشتی ئەمریکا لەوان و بەم چەشنە بوار بۆ سڕینەوەی ناویان لە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ساڵی 2012 دا خۆش بوو.

"دەنیەل بنجامین" هەروەها ئاماژەی کردووەتە پارەیێکی هەرە زۆر کە مونافقین بۆ چوونە دەر لەو لیستەیە بە کاربەدەستانی ئەمریکایان داوە و نووسیویەتی:

لە واشنتۆندا، پارە هەموو گوناحێک ئەشواتەوە...

 

سەرپەیڤ