ته‌مووز 08, 2018 20:22 Asia/Tehran
  • پشتگریی ھەمدیسانی یەکێتیی ئەورووپا لە دەرەنجامی کۆبوونەوەکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) لە ڤییەنا

یەکێتیی ئەورووپا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جارێکی تر لە دەرەنجامی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ھەینیی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) لە ڤییەنا، پشتگریی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ئاماژە کردن بە  کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ھەینیی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) لە ڤییەنا،پێی داگرت: پاراستنی پەیوەندیی بانکی، بەردەوامیی فرۆشی نەوت و گازی ئێران و پێکھێنرانی کەشێکی لەبار بۆ سەرمایەدانانی بیانی لەم وڵاتە، سەرباری کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ھێشتاش ھەر لەو ئەوبەرایەتییانەی ئێمەن.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، کۆبوونەوەکەی ڤییەنا، دەست ڕاگەییشتن بە ڕێگاچارەگەلی ڕوون و ھەست پێکراوی بۆ بەردەوامیی ھاوکاریی تاقمی چوار کۆ یەک لەگەڵ ئێران بە پێویست زانیوە.

یەکێتیی ئەورووپا پێشی داگرتووە کە: ھەروەھا بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەنجامی گرتووەو بە سەرنجدانی کشانەوەی ویایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بریتانیا سەرۆکایەتیی کارگروپی چاودێری بە سەر نۆژەن کردنەوەی ڕێئاکتۆری توێژینەوەی ناڤۆکیی ئێرانی بە ئەستۆ دەبێت کە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی داگری ھاوکاری بۆ پشتگری کردن لە گەشەپێدانی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانیشە.

لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕۆژی ھەینی بە سەرۆکایەتیی فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، ڕووسیا، چین، فەرانسا، ئاڵمانیاو جێگری وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە ڤییەنا بەڕێوە برا.

فدریکا مۆگرینی پاش کۆتایی دانیشتنی هاوبەشی کۆمیسیۆنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەپەیامنێرانی ڕاگەیاند: لایەنەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتن وتووێژ و دانوستان بەردەوام بکرێ و هەموو لایەنەکان لەهەوڵدان ڕێگاگەلێک بۆ دەرباز کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بدۆزنەوە.

سەرپەیڤ