ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە پاکستان دوابەدوای تەقینەوەی تیرۆریستی لەشاری مستونگی ئەیاڵەتی بەلووچستان
وەزارەتی ناوخۆی پاکستان دوابەدوای تەقینەوەی تیرۆریستی لەشاری مستونگی ئەیاڵەتی بەلووچستانی ئەم وڵاتە و کوژراو و بریندار بوونی ژومارێکی زۆر لە خەڵک لە بەیاننامەیەک دا ئەمڕو یەکشەممەی لەسەرانسەری پاکستان وەک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەبەر تەقینەوەی بۆمب لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی پارتی عەوامی بەلوچستان لەشاری مستونگی ئەیاڵەتی بەلوچستان لەباشووری ڕۆژاوای پاکستان، 130 کەس لەوان نەواب زادە سراج ریسانی سەرۆکی ئەم پارتە کوژران و 150 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بنکەی پارێزەرانی پاکستانیش دوێنێ شەممە بە مانگرتنی گشتی لە دادگەکان دا ئامادە نەبوون.
دوێنێ شەممە لە ئەیالەتی بەلوچستان ماتەمینی گشتی بوو و دەوڵەتی خۆجێیی ئەیاڵەتی بەلوچستان دوو ڕۆژ و پارتی عەوامی بەلوچستانیش سێ ڕۆژ، ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
تاقمی تیروریستیی داعش بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی گرتۆتە ئەستۆ.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پاکستان بیست و پێنجەمی ژووئیەی ساڵی 2018 بەڕێوە دەچێت.