ته‌مووز 15, 2018 20:10 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە ترەمپ لە پێتەختی فەنلاند

جەماوەری ھیلسینکیی پێتەختی فەنلاند بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سەردانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وڵاتەکەیان دەستیان دایە ڕێپێوان .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرانسا، کۆمەڵێک لە ڕێکخەرانی ئەم ڕێپێوانە ناڕەزایانەیە، گرینگترین ھۆی بەشداری کردن لەو ڕێپێوانەیان بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ سیاسەتەکانی دژە بازرگانیی ترەمپ گەڕاندووەتەوە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیار وایە دووشەممە ١٦ی ژوئیە لە ھیاسینکیی پێتەختی فەنلاند لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدارو وتووێژ بکات.

(یان واپاڤۆری) سەرۆکی شارەوانیی ھێلسینکی وتوویەتی: پتر لە ١٥ خۆپیشاندانی جۆربەجۆر بڕیار وایە ڕۆژی دووشەممە  لە ھیلسینکی بەڕێوە بچێت و شارومەندان مافی دەربڕینی ناڕەزامەندیی خۆیان دژی ترەمپیان دەبێت بەبێ ئەوەی کە نگەرانی شوێنھاتەکانی ئەو ھەڵوێستەیان بن.

ژمارەیە لە جەماوەری فەنلاند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایانگەیاندووە کە: بەشداریی ئەم ڕێپێوانە ناڕەزایانەیە دەکەن.

سەرۆکی شارەوانیی ھیلسینکی ھەر لەم بارەیەوە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە: جەماوەری فەنلاند نیگەرانی داھاتویەکن کە جیھان خەریکی بەرەولای ھەنگاو ھەڵدەگرێت، چونکو ھۆگری ئاشتی و دیموکراسی و دەستەڵاتی یاسان.

سەرپەیڤ