وشداری تڕەمپ بە چین : دانانی نرخنامەکانی توندتر دژی کاڵا چینیەکان
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وشداری بە چین دابوو ئەگەر بێتوو درێژە بە شەڕی بازەرگانی بدات ، نرخنامەگەلی زۆرتر لە سەر کاڵاکانی هاوردەیی لە چین دادەنێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی سی ئێن بی سی ، دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکدا لە گەڵ ئەو کاناڵە جەختی کرد کە ئامائدەیە تا دژی 500 میلیار دولار لە کاڵا کانی هاوەردەیی لە چین نرخنامە دابنێت . تڕەمپ تا ئێستا دوو جار دژی کاڵا چینیەکان نرخنامەگەلی دە لە سەدی و 25 لە سەدی بەکار هێناوە کە ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ کردەوەی بەانبەری دەوڵەتی چین ژی کالا ئەمریکاییەکان و شەڕی بازەرگانی لە نێوان دوو وڵات بە دی هاتووە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە تڕەمپ کە دوای دیدار لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کوماری ڕووسیا ڕووبەڕووی ڕەخنەگەلی توندتر بووەتەوە ،بۆ چوونە دەر لە ژێر گوشاری ئەو ڕەخنەگەلەش وتی کە هەموو ددیارەکانی لە گەڵ پووتین ئاشتیخوازانە نەبووە سەرۆک کوماری ئەمریکا بانگەشەی کرد کە ئەگەر پەیوەندی نێوان موسکو و واشنگتون باشتر نەبێت من خراپترین دوژمن دەبم بۆ پووتین . تڕەمپ لە پرێس کونفڕانسێکی ڕۆژی دوشەمەی ڕابردوو لە گەڵ پووتین کردەوەی دامەزراوە و ڕێکخراوەی هەواڵدەریەکانی ئەمریکا لە بواری پرسی دەسوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2016 ئەمریکای خستە ژێر پرسیارەوە و وتی کە ئەوان بەڵگەیەکی دایریکراویان لەو بوارەدا نیە ، مێدیاکان و کۆمەڵگا سیاسیەکانی تڕەمپ ئەمریکا تڕەمپان تاوانبار کرد بە بێ دەسەڵاتی لە هەمبەر پووتین .