ناڕەزایەتی دەربڕینی ترەمپ لە ڕەوتی پێشکەوتنی چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i345669-ناڕەزایەتی_دەربڕینی_ترەمپ_لە_ڕەوتی_پێشکەوتنی_چەکداماڵینی_ناڤۆکیی_کۆریای_باکوور
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ناڕازییە لەڕەوت و خێرایی پێشکەوتنی هەوڵەکانی هاوپێوەند بە چەکداماڵینی کۆریای باکوور.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2018 13:10 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی ترەمپ لە ڕەوتی پێشکەوتنی چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ناڕازییە لەڕەوت و خێرایی پێشکەوتنی هەوڵەکانی هاوپێوەند بە چەکداماڵینی کۆریای باکوور.

بەپێی راپۆری رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای کردووە رۆژانە لەڕەوتی دۆخی دانوستان لەگەڵ کۆریای باکوور ئاگادار بکرێتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دۆناڵد ترەمپ هەروەها ناڕازییە لە هەڵوەشانی دانیشتنەکان لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا لەلایەن بەرپرسانی کۆریای باکوورەوە.

بەپێی ئیدیعای بەرپرسانی ئەمریکی، کۆریای باکوور دەستی کردووە بە بەهێزکرانی ڕێژەی بەرهەم هێنانی سووتەمەنی بۆ مووشەکە ناڤۆکییەکان.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: کۆریای باکوور بایکۆتەکانی بەزاندووەو بەشێوەی نایاسایی بەرهەمی نەوتی هاوردە دەکا.

ترەمپ پێشتر چەند جار دانیشتنی١٣ی ژۆئەنی٢٠١٨ی خۆی لەگەڵ "کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکوور کە ماوەیەک لەوەپێش لە سەنگاپور بەڕێوە چوو، بەسەرکەوتنێکی مەزن ڕاگەیاندبوو.

دیدار و دانوستانی ترەمپ لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ ڕەخنەو گازندەی بەرفراوانی ژمارێک یاسادانەری ئەمریکی بەرەوڕووبوو.