ئەمریکا چەن کەس و کۆمپانیای سووریایی و لوبنانیی بایکۆت کرد
وەزارتی خەزێنەداریی ئەمریکا ١٣ کەس و کۆمپانیای سووریایی، لوبنانی و چینیی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ ئەو شتەی بە بەرنامەی چەکەمەنی شیمیایی سووریا" ناوی بردووە، خستە نێو لیستی بایکۆتەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند؛ ١٣ کەس، ٥ کۆمپانیا و ٨ ناوەند کە بە بانگەشەی واشینگتۆن پێوەندییان بە دەوڵەتی سووریا و بەرنامەی شیمیایی سوپای ئەم وڵاتەوە هەبووە بە هەواهەنگی دەوڵەتی فەرەنسا بایکۆت کراون.
کاربەدەستانی ئەمریکایی و ئەورووپایی لە ماوەی چەن مانگی ئەمدواییەدا بە پێی ڕاپۆرتی گرووپە تیرۆریستییەکان، بانگەشەی پەلاماری شیمیایی بەردەوام لە سووریایان کرد بوو بەڵام نەیانتوانی ئەوە بسەلمێنن.
واشینگتۆن بەو بیانووەوە دوو جار سووریای داوەتە بەر پەلامار.
بانگەشەی بوونی بەرنامەی چەکەمەنیی شیمیایی لە سووریا لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە لە کاتێکدا هاتە ئاراوە کە سووریا ساڵی ٢٠١٢ بە پێی ڕێککەوتنی نێوان واشینگتۆن و مۆسکۆ ، هەموو چەک و کەرەستەی شیمیایی خۆی لە ژێرچاوەدێریی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی ، تیا برد و یان لە وڵات بردیە دەرەوە.
ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی هەر ئەو کاتە کۆتایی هاتنی بەرنامەی شیمیایی سووریای پشت راست کردەوە.