چاودێری مافی مرۆڤ: یەکێتیی ئەورووپا بەرپرسی مەرگی پەنابەرانە
ڕێکخراوی جاودێری مافی مرۆڤ بە وشدار لە حاند ڕەوشی نالەباری کۆچبەران لە ئەورووپادا راشکاوانە ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەبێتە هۆی مردنی ژمارێکی زیاتر لە کۆچبەران.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لیبیایی «الوسط»؛ ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ یەکێتیی ئەورووپا لە سەر ڕێگای پلان و پرۆژەکانی ڕێکخراوە ناودەڵەتییەکان بۆ رزگار کردنی گیانی پەنابەران لە دەریای مەدیتەرانە تەگەرە دەنێتەوە و بەرپرسایەتیی پەنابەران دەخاتە ئەستۆی گاردی قەراخ ئاویی لیبی و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە کە ئەو سیاسەتەش تەنیا دەبێتە هۆی گیان لە دەست دانی ژمارێکی زیاتر لە پەنابەران لە دەریادا و هەروەها بنپێ کرانی مافەکانیان لە لیبی هەر درێژەی دەبێ.
"جودیت سەندلەند" بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپا و ئاسیای ناوەراستی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ جەختی کرد: وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دەبێ هەڵس و کەوتی باشتریان لەگەڵ پەنابەران هەبێ.
سەندلەند وتی: سیاسەتەکانی ئێستای یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە پەنابەران و شک و گومان سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێ کردنیان دەبێتە هۆی زیاتر بوونی ئێش و ئازاری ئەو کۆچبەرانە.
سەندلەند بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی سەردانەکانی خۆی لە لیبی وتیشی؛ گاردی قەراخ ئاویی لیبی توانای پێویستی بۆ گەڕان بە دووی پەنابەران لە دەریا و ڕزگار کردنی گیانیانی نییە و وڵاتانی ئەورووپاییش بە پێشێل کردنی یاساکانی زەریاوانی، لەو بارەوە هیچ هاوکارییەک ناکەن.
بە پێی ڕیژە و ئاماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەری، لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە تا ٢٠١٧ زیاتر لە ٣٣ هەزار پەنابەر کە هەوڵیان داوە لە لیبیەوە خۆیان بگەیەننە ئەورووپا لە دەریای مەدیتەرانە نوقم بوونەو خنکاون.