ته‌مووز 31, 2018 18:44 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئوروپا شەش کۆمپانیای ڕووسیی بایکۆت کرد

یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند، شەش کۆمپانیای ڕووسی خرانەنێو پێڕستی بایکۆتەکانی ئەو یەکێتییە لەبەر دەورگێڕانیان لە سازکرانی پردێک لەنێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ کریمادا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ئەنجومەنی ئوروپا ئەمڕۆ سێ شەممە ناوی شەش ڕێکخراوی ڕووسی کە دەوریان بووە لە چێکرانی پردی کریما، لە پێڕستی ئامانجەکانی بایکۆتی ئوروپادا زیاد کرد.

ئەو پردە نیمچە دوورگەی کریما دەلکێنێتە ڕووسیاو ئوروپا لەسەر ئەو ڕایەیە کە چێکرانی ئەو پردە، یەکپارچەیی خاک، سەروەری و سەربەستیی ئۆکراین دەخاتە مەترسییەوە.

یەکێتی ئوروپا لە بەیاننامەیەکدا ئەو کۆمپانیاگەلەی تۆمەتبارکردووە بە داکۆکی لەوەی وا ناوی ناوە داگیرکرانی نایاسایی خاکی کریما لەلایەن ڕووسیاوە.

دەسبەسەرداگرتنی داراییەکان، یەک لە شوێنهاتی سەپێندرانی سزا بەسەر ئەو کۆمپانیاگەلەیە، بەم پێیە، هەموو سامانی ئەو کۆمپاگەلە لە یەکێتی ئوروپا بلۆکە دەکرێ وهیچکەس و یان کۆمپانیایەکی ئوروپایی ناتوانێ بڕەپارەیان بخاتەبەردەست.

بەم چەشنە پێڕستی گشت کۆمپانیا ڕووسییە بایکۆت کراوەکانی ئوروپا دەگاتە چل وچوار کۆمپانی.

جگەلەوە، ئوروپا ١٥٥ڕووسیشی خستووەتە نێو پێڕستی بەرتەسک کردنەوەی سەفەر و بلۆکەکردنی داراییەکان.

لەساڵی٢٠١٤داو دوابەدوای بارگرژیی نێوان ڕووسیاو ڕۆژاوا لەمەڕ قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین و پەیوەست بوونی نیمچەدوورگەی کریما بە ڕووسیا، یەکێتی ئوروپا چەند خول سزای سەپاند بەسەر ڕووسیادا.

ئەو سزایانە زۆرتر کەرتی دراڤی و وزەی ڕووسیای گرتەوە.

ڕووسیا هەردەم ڕایگەیاندووە، ئەو بایکۆتانە کارتێکەریی زۆریان نەبووە لەسەر ئابووریی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ