پەمپەئۆ خوازیاری درێژەی گوشارەکان بۆسەر کۆریای باکوور بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i346467-پەمپەئۆ_خوازیاری_درێژەی_گوشارەکان_بۆسەر_کۆریای_باکوور_بوو
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، باسی درێژەدان بە زەخت و گوشارە ئابووری و سیاسەکانی ئەم وڵاتە دەکات بۆسەر کۆریای باکوور .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2018 07:33 Asia/Tehran
  • پەمپەئۆ خوازیاری درێژەی گوشارەکان بۆسەر کۆریای باکوور بوو

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، باسی درێژەدان بە زەخت و گوشارە ئابووری و سیاسەکانی ئەم وڵاتە دەکات بۆسەر کۆریای باکوور .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە ، مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی بە ئاماژە بەوەی کە گوشاری ئابووری دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە بۆسەر کۆریای باکوور درێژەی دەبێ وتیشی ، واشنگتۆن لە بارەی چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور لە چوارچێوەی زەمەنیی دیاریکراودا گەشبینە .

وەزیری دەرەوەی ئەمکریکا وتی ، چاوەڕوانی دەکرێ روسیا پێبەندی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش  لە بارەی کۆریای باکوور بمێنێ .

داوای پەمپەئۆ بۆ زیادکردنی گوشاری سەر پیۆنگ یانگ لە کاتێک دایە کە ئەمریکا لە نوێترین هەنگاودا ، بانکێک و دوو کۆمپاینیای کۆریای باکوور و هەروەها بانکی روسیی " ئاگرۆ سایوز " لە مسکۆی بە بیانووی پێوەندیی لە گەڵ ئەوەی کە بە چالاکی چەکەمەنیی ئەو وڵاتەی دەزانێ ، بایکۆت کرد .

نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکانیش لە هەوڵەکانی دا بۆ پاسادانی ئەم کارانە ، روسیای تاوانبار کرد بە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ بایکۆت کردنی کۆریای باکوور و گوتی ، مسکۆ نائوانێ تەنیا بە وشەکان لەم بایکۆتانە داکۆکی بکات و بە کردەوە پێشێلیان بکات .

بە پێی ئیدعای وەزاڕەتی خەزنەداریی ئەمریکا ، بایکۆتی نوێ لە دژی کۆریای باکوور لە دژی چالاکیی لە بواری پەرەپێدانی چەکە ئەتومیەکان بووە .

ئەوە لە کاتێک دایە کە کۆریای باکوور ، لە چەند حەوتەی رابردوودا هەنگاوی زۆری هەڵگرتووە بۆ مسۆگەربوونی ئاشتیی لە ناوچەکەدا لەوان تێکڕوخاندنی سایتی تاقیکردنەوە ناڤۆکیەکانی ئەم وڵاتە .