وەزیری دەرەوەی چین : ئەمریکا ھۆکاری قەیرانە لە ناوچەکەدا
وەزیری دەرەوەی چین ، ئەمریکای بە ھۆکاری سەرەکیی قەیران لە دەریای چینی باشووری زانی .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وانگ یی ڕۆژی یەکشەممە لە وتوێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین ئەمریکای وەک گەورەترین گرفت و مڵۆزمی سەربازی لە دەریای چینی باشووری ناساند کە بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی گرفتی زۆر لەم ناوچەیەدا.
وانگ یی وتیشی: پیکەن لەو باوەڕەدایە کە ئەمریکا بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی منەی چین، خەریکی زیاد کردنی خەرج و بەرجی سەربازی و ئاسایشتی لە ناوچەی ئاسیاو ئەقیانووسی ئارامە.
وەزیری دەرەوەی چین لە ھەنگاوەکانی سەربازی و بازرگانیی ئەمریکا دژی پیکەن و دەریای چینی باشووری ڕەخنەی گرت و وتی: پیکەن دەستەڵاتی کاردانەوە پیشاندان بەرامبەر بەو ستراتژیانەی ھەیە.
پێشتر«چن شیانگ میامۆ» لێکۆڵەری دامەزراوەی نیشتیمانیی دەریای چینی باشووری ڕایگەیاند بوو کە، ئەمریکییەکان ئامادە بوونێکی سەربازیی بەربڵاویان لەم ناوچەیەدا ھەیە و پیکەن وای پێ باشە کە بەگژ ئەم ڕەوتەدا بچێتەوەو دامەزراوەکانی بەرگریکارانەی خۆی بۆ پاراستنی ئاوەکانی ناوچەکە جێگیر بکات.