وشداری دانی ئەرتەشی چین بە سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا
ئەرتەشی چین بە ناردنی یادداشتێکی ناڕازیانە بۆ ئەمریکا ، سەبارەت بە سیاسەتی واشنگتون بۆ هێزمەند کردنی پەیوەندیی سەربازی لە گەڵ تایوان و خستنە ژێر پێی بنەماکانی چینی یەکگرتوو، وشداریی دا .
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا، ماڵپەڕی " یی سی "ی چین ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند: لە یادداشتەکەی ئەرتەشی چیندا هاتووە، تایوان هەستیارترین پرس لە پەیوەندیی نێوان پێکەن و واشنگتونە و چین ڕێگا بە ئەمریکا نادات مافی دەسەڵاتدارەتیی چین پێشێل بکات . ئەو یادداشتەی ئەرتەشی چین لە حاڵێکدا ڕادەستی ئەمریکای کراو کە دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەمە پڕۆژە بڕیاری 717 میلیار دولاریی بووجەی بەرگریی ساڵی 2019ی ئەو وڵاتەی واژۆ کردووە و کردووەیەتی بە یاسا کە ھاوپێچەکەی بەرەنگار بوونەوەی چین و هێزمەند کردنی پەیوەندیی سەربازی لە گەڵ تایوانە . بەرلەوەش وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین ئەو پڕۆژە بڕیارەی بە مەترسیەک بۆ سەر پەیوەندیی پێکەن واشنگتون زانی بووو جەختی کردبوو کە چین بەهێز کرانی پەیوەندیی سەربازیی ئەمریکا لە گەڵ تایوانی پێ قەبووڵ ناکرێت. لوکانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش دوێنێ سێشەمە بە ڕەخنە گرتن لە واژۆی پڕۆژە بڕیاری بەرگریی ساڵی 2019 ی ئەمریکا ، داوای لە کاربەدەستانی ئەمریکی کرد کە دەست هەڵگرن لە شەڕی سارد لە گەڵ پێکەن و بە شێوازێکی دروست لە گەڵ چین هەڵس و کەوت بکەن . چین ، تایوان بە بەشێکی جیانەکراوەوی خاکی خۆی دەزانێ و بە جاران ڕایگەیاندووە کە سەربەخۆیی تایوانی پێ قەبووڵ ناکرێت .