چین: تورکیا تواناو هێزی پێویستی چارەسەریی کێشە ئابوورییەکانی هەیە
وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تورکیا دەتوانێ بەسەر گرفتە کاتییە ئابوورییەکانیدا زاڵ بێ.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئانادۆڵ ی تورکیا، "لو کانگ" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بەئاماژە بە پێوشوێن گرتنی بەوردیی گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییەکانی ئەم دواییە لە تورکیا وتی: بەردەوامیی سەقام و گەشەی ئەو وڵاتە بۆ گەیشتن بە ئاشتەواییەکی جێگیرو پاوەجێ لەناوچە، زۆر گرینگە.
لو کانگ هەروەها وتی: تورکیا، وڵاتێکی گرینگ و خاوەن بازاڕی ڕوو لەگەشەیەو پیکەن هەردەم گرینگی فراوان دەدا بەهاوکاریی لەگەڵ ئانکارا لەبوارە ئابووری و دراڤییەکان.
پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لەچەند مانگی ڕابردوودا لەبەر پرسی جۆراوجۆری وەک نەخشەڕێگای منبەج لەباکووری سووریا، خۆبواردنی واشنگتۆن لە ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵڵا گولەن، ئازادکرانی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی لە تورکیا، بایکۆتی وەزیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا لەلایەن ئەمریکاو سەپێندرانی نرخی گومرکیی و باجی دووهێندەیی لەسەرهاوردەی ئەلمنیۆم و پۆڵا لەتورکیا بۆ ئەمریکا، ئاڵۆزکاو بووە.