ئاب 23, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • کۆمیسیۆنی ئوروپایی: هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئوروپا گرینگرتن هەڵبژاردن لەکاتی پێکهاتنی ئەو دامەزراوەیەیە

کۆمیسێری ئوروپایی جەختی کرد؛ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئوروپا، گرینگترین هەڵبژاردنی ئەو پەرلەمانە لە کاتی پێکهاتنیەتی.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی فەڕانسە، "پیەر مسکۆویسی" کۆمیسێری کاروباری ئابووری و دراڤیی ئوروپا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئوروپا کە لەمانگی مای ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێ، لەوانەیە گرینگترین هەڵبژاردن بێ لەکاتی دامەزرانی پەرلەمانی ئوروپا لە ساڵی١٩٧٩وە.

مسکۆویسی بەئاماژە بەوەی کە ئەو هەڵبژاردنانە لە بەرەوڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی هاوهەڵوێستیی ئوروپایی و عەوامە نەیارەکانی، بەرتەسک دەبێتەوە، وتی: ئەو هەڵبژاردنانە یەکەم کێشەی بنەڕەتی لەبارەی ئەو پرسەیە کەئاخۆ ئێمە ئوروپایی بوون دەوەستێنین یان درێژەی پێ دەدەین؟

بەرلەوە، ژمارێک بەرپرسی ناوداری ئوروپایی بۆ وێنە سەرۆک کۆماری فەڕانسەش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانیان بە چارەنووس ساز زانی. ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە کۆتایی مانگی ڕابردوو(ژوولای) کۆمەڵە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئوروپای بە چارەنووس ساز وەسف کرد و گرینگایەتییەکەی گەڕاندبۆوە بۆ چێکرانی دووبارەی پێکهاتەی دەزگە سەرەکییەکانی یەکێتی ئوروپا.

سەرپەیڤ