ئاب 25, 2018 19:06 Asia/Tehran
  • پیداگری عیمران خان بۆ جێ بەجێ کرانی پڕۆژەی هێڵی بووری گواستنەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان

سەرۆک وەزیرانی پاکستان پیداگری کردلەسەر جێ بەجێ کرانی پڕۆژەی هێڵی بووری گوێزرانەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فارس " عیمران خان " لە کۆبوونەوەیکدا لە ورەی خۆی بۆ گەشە وپەرەی پێوەندی نێزیکی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەوان لە بواری هاوردەکردنی گازی سروشتی هەواڵی دا ووتی: یەکێ لە پڕۆژە سەرەکیە هاوبەشەکانی ئیسلام ئاباد وتاران جێ بەجێ کرانی هێڵی بووری گازی ئێرانە بۆ پاکستان. سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە پیداگری لەسەر پەرەی پێوەندی دوو لایەنە لەگەڵ ئێران وتی : پاکستان پێویستی بە گازی ئێران هەیە . پڕۆژەی گازگەیاندن لە ئێران بۆ پاکستان بەناوی هێڵی بوورفی گازی " ئاشتی " لە مارسی ٢٠١٤" دەسپێکرا بەڵام دەسوەردانەکانی بڕێک لە وڵاتان جێ بەجێ کرانی لە پاکستانی وەدوا خستووە. ئێران بە وادە وبەڵینەکانی خۆی لە هەمبەر گرێبەستی هێڵی بووری گاز بۆ هەناردە کردنی بۆ پاکستان جێ بەجێ کردووە وهێڵی بووری هەتا نێزیک سنووری ئەم وڵاتە کێشاوە. کەمبوونی گاز وکارەبا ، لەبان بوونی نرخی سوتەمەنی ووزە ونەبوونی کارەبای زۆر لە پاکستان ، کێشەیەکی جیدیە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە ودەوڵەتی ئیسلام ئاباد هەتا ئێستاکە نەیتوانیووە ڕێگە چارەیەکی ئاوەزمەندانەی بۆ بدۆزێتەوە.

سەرپەیڤ