وشداری دانی ڕووسیا لەمەر پەلاماری ئەگەریی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆسەر سوریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆسەر خاکی سوریا، بەسەرنجدانی ئەو کەرەستەو جەنگ ئامێرانەی بۆ ناوچەکە گوێزراونەتەوە، وشداری دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاشاتودەی ماریا زاخاروڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا بە ئاماژەدان بە هەوڵی هاوپەیمانی ڕۆژاوایی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ پەلاماری نوێ بۆسەر سوریا، سەبارەت بە دواهاتی ئەم پەلامارە وشداری دا و وتی : ئەمریکا بەو کەرەستانەی کە ناردوویەتی بۆ ناوچەکە، ئەم تواناییەی هەیە کە لەماوەی بیست و چوار کاژێردا، پەلاماری سەربازیی بکاتە سەر سوریا.
زاخارۆڤا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ئاسۆی جێبەجێ کرانی سناریۆی باسکراو سەبارەت بە هەوڵی دنەدەرانە بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی وەک بیانوویەک بۆ پەلاماری ڕۆژاوا بۆسەر سوریا وتیشی : وەها پەلامارێک دەتوانێ زەبرێکی قورس لە چارەسەر کردنی قەیرانی سوریا و سەقامی جیهانی بوەشێنێ و دیارە دەرەنجامی کایەکردن بە ئاگر پێش بینی ناکرێت .
وەزارەتی بەرەڤانیی رووسیاش چەند ڕۆژ لەمەوبەریش وشداری دابوو، ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی خۆی لەنزیک سوریا بەهێزکردووە و بەنیازە بەبیانووی پەلاماری شیمیایی ساختە لە سوریا، ھێرش بکاتە سەر هێزەکانی دەوڵەتی سوریا.