ئاب 30, 2018 21:09 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران داوای باشترین پێوەندی لەگەڵ پاکستان دەکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستان وتی : ئێران ، باشترین و بەهێزترین پێوەندییەکانی دەوێ لەگەڵ پاکستان .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف  شەوی هەینی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  ئەسەد  قەیسەر،  وێرای ڕێزگرتن لە  هەوڵی پاکستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتی  :  ئێران، پاکستان  بە شەریکێک دەزانێ  بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە دا  . 

زەریف هیواداری دەربڕی  لە دەوڵەتی نوێی پاکستان  بەسەرۆک کۆمارەتیی عیمران خان، هاوکارییەکانی دۆستانە و قووڵی  ئێران  و پاکستان  زۆرتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ.

ئەسەد قەیسەر، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستانیش  لەم دیدارەدا وتی:  پاکستان بڕوایەکی پتەوی هەیە بە بەهێزکرانی یەکگرتوویی  ئوممەتی ئیسلام و لەم بارەوە  جێگە وپلەی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر بە گرینگ دەزانێ .

لەم  دیدارەدا کە یەکەم دیداری  دەرەوەیی سەرۆکی  نوێی ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییە دێتە ئەژمار، دوو لایەن لەسەر  پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەتایبەت لە بواری ئابووری، هاوکاری پەرلەمانی لەوان پێکهێنانی  تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانیی ئێران و پاکستان و بەرەنگار بوونەوەی گرفتەکانی هاوبەش لەوان  توندڕەوی و تیرۆریزم  پێداگرییان کرد  . 

محەممەد جەواد زەریف  ئێوارەی  پێنج شەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی   دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی نوێی پاکستان و بەمەبەستی  گەشە و پەرەسەندنی هاوکاریی دوو وڵات گەیشتە ئیسلام ئاباد.

زەریف لەم  سەفەرە دوو ڕۆژەیەی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لەوان  عیمران خان ، سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدار و وتووێژ دەکات.

چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی  ئەنجومەنی سێنا، وەزیری دەرەوە، فەرماندەی گشتیی سوپا و وەزیری ئابووری و دارایی پاکستان  لەبەرنامەکانی دیکەی سەفەری زەریف بۆ ئیسلام ئابادە.

سەرپەیڤ