سەرۆکی ڕووسیا گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i348621-سەرۆکی_ڕووسیا_گەیشتە_تاران
ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سوریا، گەیشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2018 12:02 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕووسیا گەیشتە تاران

ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سوریا، گەیشتە تاران .

کوبوونەوەی  سێ لایەنەی  تاران بڕیارە  ئێوارەی ئەمڕۆ  هەینی بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری  ئیران، ولادیمیرپوتین سەرۆکی ڕووسیاو رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیاولە سەرووبەندی ئۆپراسیۆنی سپای  سوریا بۆ ئازاد کردنی ئەدلیب لە دەستی تیرۆریستان، لە تاران بەڕێوە بچێت.

ئەدلیب، یەکێک لە ناوچە چوارینەکانی کەم ئاڵۆزی  لە سوریایە کەئێستاش  لە دەستی دەوڵەتی ئەم وڵاتە دا نییە  . 

لە سەروبەندی  بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران لەسەر پرسی قەیرانی سوریا، نوێنەرانی باڵای ئەم سێ وڵاتە ، ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد  . 

نوێنەرانی باڵای  سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ ئامادەکردنی  بەڵگەی کۆبوونەوەکەی تاران لەگەڵ یەکتر وتووێژیان کردووە و ڕەشنووسی ئەم بەڵگەیەیان  بۆ ڕادەست کردن بە کۆبوونەوەی سەرۆکان  ئامادە کردووە.

لە ڕەشنووسی ئەم بەڵگەیەدا لەسەر پرسی  درێژەی  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا، پێویستیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری و پێداڕاگەییشتنیان و هەروەها پرسی  گۆڕینەوەی   گیراوان و بێ سەروشوێن بووانی ئەم  قەیرانە، پێداگری کراوە.

کۆبوونەوەی تاران سێیەمین کۆبوونەوەی  ڕەوتی ئاستانە یان ئاشتیی سوریایە کە بەرلەمە لە ڕوسیا و تورکیا بەڕێوە چووە.