ئه‌یلوول 10, 2018 19:35 Asia/Tehran
  • پێشوازی پوتین لە چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان لەگەڵ ژاپۆن

سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، لەئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکان لەگەڵ ژاپۆن هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی هەواڵی ڕوسیا ئەلیەوم " ڤیلادێمیر پوتین " سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ شینزوئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە مسکۆ لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی  هەموو ناکۆکیەکان لە ئاسیا وئۆقیانوسی ئارام لە رێگەی ڕیکارەکانی دیپلۆماتیک جەختی کرد. سەرۆک کۆماری ڕوسیا وتی: مسکۆ وتوکیو بۆ بەشداری لە بەره وپیش بردنی وتووێژی نێوان دوو کورە لە ڕێگەی ڕێکارەکانی دیپلۆماتیک وئاشتیانە هەوڵ ئەدەن. شێنزو ئابە یش ، لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتی: ژاپۆن بۆ هاوکاری لەگەڵ ڕوسیا لەمەڕ چارەسەر کرانی کێشە وگرفتی نیمچە دوورگەی کورە هەوڵ ئەدات.ڕوسیا وژاپۆن بە  تێپەڕینی فرەتر لە ٧٠ساڵ لە شەڕی جیهانی دووهەم هێشتا ڕێککەوتن نامەی ئاشتیان مۆر نەکردووە وتوکیو مۆرکرانی ڕێککەوتن نامەی ئاشتی بەستووەتەوە بە مەرجی وەرگرتنەوەی دوورگەکانی کوریل. دوورگە ئاوەدانەکانی کوریل داگری " کوناشیر" ئایتوروپ" هابومای" و" شیکوتان لە لایەکەوە بەهۆی هەبوونی سەرچاوەی نەوت وگاز وهەروەها پاشکەوتی ئاوه ژیه کان ولە لایەکەوە هەلکەوتوو یی لە ئوقیانوسی ئارام دۆخی ستراتژی بۆ ڕوسیا وژاپۆن هەیە . ئەم دوورگانە لە پرێس کۆنفرانسی " یالتا " لە ساڵی ١٩٤٥ ودوای شکستی ژاپۆن لە  شەڕی جیهانی دوهەم ، سپێردرا بە یەکیەتی سوڤیەتی پێشوو.

سەرپەیڤ