پیداگریی پوتین لە سەر گرینگایەتیی پەرەی پێوەندی پیکەن - مۆسکۆ
سەرۆک کۆماری ڕوسیا جەختی کرد کە پێوەندیی مۆسکۆ و پیکەن بەپێی متمانەی بەرانبەر ڕوولە پەرەیە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاشا تودەی، ڤیلادێمیر پوتین " سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە دیدار وچاوپێکەوتنی ڕۆژی سێشەممەی خۆی لەگەڵ" شی جین پێنگ " هاوشانی چینی خۆی لە شاری " ولادی وستوک"ی ڕوسیا وتی: لە حاڵی حازر بارستای مامەلە وسات وسەودای تیجاری وهاوکاریەکانی ئابووری نێوان چێن وڕوسیا لە باڵاترین ئاست دا بووە وئەم پێوەندیە ڕوولە پەرەیە وهەرلەوحاڵەدا پێوەندی نێوان دوو وڵات بە پێی متمانەی بەرانبەرە. سەرۆک کۆماری ڕوسیا هەروەها لە هەوڵ وتەقالای هاوشانی چینی خۆی بۆ پەرە وگەشە وبەهێز کردنی پێوەندی نێوان مسکۆ وپیکەن ڕێزی گرت. سەرۆک کۆماری چین یش بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە بەشداری لە چوارەمین کۆبوونەوەی ئابووری ڕۆژهەڵات لە روسیا وتی: شاندی نوێنەرایەتی چین ، گەورەترین شاندی بەشداری ئەم کۆبوونەوەیەیە و ئەم مەسەلە پێشاندەر و سەلمێنەری ئەمەیە کە ئەم کۆبوونەوەیە گرینگایەتی زۆری بۆ چێن هەبووە و سەرەڕای ئەمە پێشان ئەدات کە هەتا چ ڕادەیەک ڕوسیا بۆ چین گرینگایەتی هەیە . چوارەمین کۆبوونەوەی ئابووریی نێودەوڵەتی ڕۆژهەڵات ، ڕٶژی سێشەممە بە بەشداریی دەیان وڵاتی جیهان لە ناوچەی ولادی وستوک لە ڕٶژهەڵاتی ڕوسیا دەسپێکرا وهەتا ڕۆژی چوارشەممە درێژەی دەبێت.