درێژکردنەوەی بایکۆتەکانی یەکێتی ئەوروپا دژی ڕووسیا
یەکێتی ئەورووپا بایکۆتەکانی لە دژی کاربە دەستان و شارومەندانی ڕووسیا بۆماوەی شەش مانگی تر درێژ کردەوە .
هەواڵدەری ڕیا نۆڤێستی رۆژی پێنج شەممە بە گێرانەوە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی یەکێتی ئەورووپا ڕاپۆرتی دا: ئەم یەکێتیە بایکۆتەکانی تاکە کەسی دژی ڕوسیا تا ١٥ مارچی ٢٠١٩ درێژ کردەوە. ئەم بایکۆتانە بریتین لە داخستنیی داراییەکان و حیسابەکانی بانکیی و قەدەخەی سەفەر بۆ وڵاتانی ئەورووپایی. بایکۆتەکانیی یەکێتی ئەوروپا دژی ڕوسیا و شاروومەندانیی بە تاوانی کردەوەی ئەوان لەمەڕ لاوازی سەروەری و دەستەڵاتداریەتی ئۆکراین، لە مانگی مارچی ٢٠١٤ بەڕێوە چووە. ئێستا لیستەی ئەم بایکۆتانە بریتییە لە ١٥٤ کەس و ٤٤ ڕێکخراوە و بەشگەی ڕووسی. واشنگتۆنیش بە هێنانە ئارای ئیدعای ئاوتۆ، بایکۆتگەلێکی دژی ڕووسیا بەڕێوە بردووە. ڕووسیا وێڕای ڕەد کردنەوەی هەموو تاوانەکان، بەرتەسکی ئابووری لە دژی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە بردووە .