رەخنەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەپێندرانی گەمارۆ و ئابلۆقەی یەکلایەنە بەدژ ئێران و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349140-رەخنەی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لە_سەپێندرانی_گەمارۆ_و_ئابلۆقەی_یەکلایەنە_بەدژ_ئێران_و_سوریا
پەیامنێری تایبەتی مافی مرۆڤ و کردەی یەکلایەنەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت لە سەپێندرانی گەمارۆی یەکلایەنە لەدژ ئێران، سوریا، خەڵکی غەززەو ڤێنزۆئێلا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2018 12:29 Asia/Tehran
  • رەخنەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەپێندرانی گەمارۆ و ئابلۆقەی یەکلایەنە بەدژ ئێران و سوریا

پەیامنێری تایبەتی مافی مرۆڤ و کردەی یەکلایەنەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت لە سەپێندرانی گەمارۆی یەکلایەنە لەدژ ئێران، سوریا، خەڵکی غەززەو ڤێنزۆئێلا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، "ئیدریس جەزاییری" پەیامنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دانیشتنی دوو ڕۆژەی ئەو ئەنجومەنە لە ژنێڤ رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نابێ ئابلۆقەو گەمارۆکان ، گەمارۆی تۆکمەوتەواوی ئابووریی خەڵکی بێتاوان و ڕەنج و ئێش و ئازاری سەرچاوەگرتوو لە دۆزی شەڕی لێ بکەوێتەوە.

جەزاییری وتی: لەکاتێکدا کە لەسەردەمی شەڕدا کۆنوانسیۆنەکانی ژنێڤ داکۆکی لە خەڵک دەکەن، بەڵام بۆ ئەو کاتەی شەڕنییە، بایکۆتەکان ئێش و ڕەنجی خەڵکی بێتاوان زیاتر دەکا، داکۆکی لەو چەشنە پێش بینی نەکراوە.

پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بەئاماژە بە گەمارۆ و ئابلۆقەی یەکلایەنەی ئەمریکا لەدژ ئێران، سوریا، فەلەستین و ڤێنزۆئێلا پێی داگرت، ئەو وڵاتانە بەئاشکرا دەستەویەخەی مەترسیی گەمارۆی تۆکمەو تەواون.

جەزاییری پەیامنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ گەڕانەوەی بایکۆتەکان و قەدەغەی تیجارەت لەگەڵ وڵاتانی دیکەو بەدەر لە ناکۆکیی نێوان دوولایەنی سەرەکی.

جەزاییری بەئاماژە بەدۆخی دڵتەزێنی مافی مرۆڤ لە سوریا وتی: سەپێندرانی بایکۆتی یەکلایەنە، ئەو هەلومەرجە ئاڵۆزتر دەکاو هەتا هەڵوەشانی هەڵاواردنەکانی مافی مرۆیی لە بایکۆتە یەکلایەنییەکان، ئەو پرسە پێوشوێن دەگرێ.

کۆڕی دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ١٢ و١٣ی سیپتەمبەر بە تەوەری کارتێکەریی نەرێنی ئابلۆقەکان لە "ژنێڤ"ی سوئیس بەڕێوە چوو.