ئامادەیی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئوروپا بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەمەڕ "برگزیت"
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349410-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_یەکێتی_ئوروپا_بۆ_گۆڕینی_پێشنیارەکەی_لەمەڕ_برگزیت
نوێنەری یەکێتی ئوروپا لە دانوستانەکانی چوونەدەری بەریتانیا لەو یەکێتییە، ئامادەیی بروکسلی راگەیاند بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەمەر پرسی سنووری ئیرلەند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئوروپا بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەمەڕ

نوێنەری یەکێتی ئوروپا لە دانوستانەکانی چوونەدەری بەریتانیا لەو یەکێتییە، ئامادەیی بروکسلی راگەیاند بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەمەر پرسی سنووری ئیرلەند .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاڵمان، "میشل بارنییە" وتووێژکاری یەکێتی ئوروپا لە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە چوونەدەری بەریتانیا لەو یەکێتییە(برگزیت) رۆژی سێ شەممە وتی: یەکێتی ئوروپا بۆ گۆڕینی پێشنیارەکەی لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی سنووری کۆماری ئیرلەندو ئیرلەندی باکوور، ئامادەیە.

بارنییە وتی: هەردوولایەن خوازیاری پێش گرتن بە سازکرانی سنوور هاوڕێ لەگەڵ ڕێوشوێنی توندی نێوان کۆماری ئیرلەندو ئیرلەندی باکووری پاش برگزیتن.

بارنییە وتی: پێشنیاری یەکێتی ئوروپا لەوبارەوە لە مانگی فێڤرییەی٢٠١٨ـەوە لەسەر مێزەو ئەو یەکێتییە ئامادەیە پێشنیارەکەی بەلایەنێکی باشتردا بگۆڕێ.

بارنییە هیوای خواست، ئەو پێشنیارە لەدانیشتنی نافەرمیی دوو ڕۆژە کە بەتەوەری برگزیت و کۆچبەریی لە ئۆتریش بەڕێوە دەچێ، تاووتوێ بکرێ.

کەمتر لە سەتا پەنجاو سێی خەڵکی بەریتانیا بریتی لە؛ ئینگلیز، سکاتلەند، ڤێڵز و ئیرلەندی باکووری لەساڵی٢٠١٦ بەئامادەبوون لەگشت پرسییەک دەنگیان دا بە چوونەدەر لە یەکێتی ئوروپا"برگزیت".

بەریتانیا هەتا مارسی٢٠١٩ کاتی لەبەردەم دایە هەتا لەگەڵ یەکێتی ئوروپا بگاتە ڕێککەوتنی کارگێڕیی برگزیت .