ڕەخنەی ئاڵمان لە هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ لەگوشارنانی ئێران بە لانی زۆرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349767-ڕەخنەی_ئاڵمان_لە_هەڵوێستی_ئەمریکا_لەمەڕ_لەگوشارنانی_ئێران_بە_لانی_زۆرەوە
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی ئەمریکا لەمەر خستنە ژێر گوشاری ئێران بە لانی زۆرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئاڵمان لە هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ لەگوشارنانی ئێران بە لانی زۆرەوە

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی ئەمریکا لەمەر خستنە ژێر گوشاری ئێران بە لانی زۆرەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز؛ "هایکۆ ماس"، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان رۆژی سێ شەممە پاش دانیشتنی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئێران وگرووپی چوار کۆیەک بریتی لە، وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، فەڕانسە، بەریتانیا، چین وڕووسیا بەئامادەبوونی "فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا، لە نیۆیۆرک رایگەیاند؛ سیاسەتی گوشاری یەکجار زۆری ئەمریکا بەسەر ئێران بەتەنیا کاریگەر نابێ و مەترسیی قووڵبوونەوەی کێشەو گرژیی ناوچەیی پەرەپێ دەدا.

دووهەم دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گرووپی چوار کۆیەک پاش چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) بەئامادەبوونی فدریکا مۆگرینی ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەراوێزی کۆبوونەوەکانی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو.

لە کۆتایی ئەو دانیشتنە، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و وڵاتانی چوارکۆیەک بە دەرکردنی بەیاننامەی هاوبەش کە هەڵگری خاڵ و پرسی گرینگ و جێ سەرنج بوو، پێیان داگرت لەسەر پێبەندبوونی هەمدیسی وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی و کارای ئەو ڕێککەوتنە، بۆ وێنە لەمەڕ نەهێشتنی گەمارۆکان و دانیان بەوەدانا کە نەهێشتنی گەمارۆ وئابلۆقەکان و سوودمەندبوونی ئێران لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە، بەشی سەرەکی و گرینگی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە.