کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان; لە پێکەنین و فشە بە ترەمپەوە بگرە تا سیحربازیی نتانیاهوو
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکایە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، بانگەشە و تۆمەتەکانی پێشووی دژ بە ئێرانی دووپات کردووە.
ئئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا و هەروەها ترزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێبەند بوونی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، جەختیان کرد : بڕیارەکەی ترەمپ ھەرچیەک بێت، ئێمە دەبێ ئامادەی دانوستان و ڕێککەوتنێکی بەربڵاوتر بین، چونکو کەس حەز بە سەرھەڵدانی شەڕ لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین ناکات و کەس نایەوێت کە ئاڵۆزی لەم ناوچەیەدا بگاتە ئەوپەڕی خۆی.
سێرگەی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی کە مسکۆ پێبەند دەبێت بە بەرجام. ئەو زیادی کرد: کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە بەرجام کێشە بۆ قەدەغەی چەکی ناڤۆکی دروست دەکات. بە تایبەت کە ئاژانس دەیان جار پێبەند بوونی ئێرانی بە بەرجامی ڕاگەیاندووە. ئێمە و چین و ئەورووپا بە جدی هەوڵی یارمەتی دانی ئێران دەدەین ئەگەرنا ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەشێوێت.
لەڕاستیدا جڤینەکەی ئەنجومەنی ئاسایش نیشانەیێکی دیکەیە لەمەڕ تەریک کەوتنی ئەمریکا و شکەست هێنانی سیاسەتە یەک لایەنانەکانی ئەمریکا. ئەوەی ترەمپ لەم دانیشتنەدا لە زمان سەران و کاربەدەستانی باڵای ئەندامانی هەمیشەیی و کاتی ئەنجومەنی ئاسایش بیستی بە دڵنیاییەوە ئەوەی نەبوو کە چاوەڕوانی بوو لەوانەیە هەر بەم هۆیەوە بوو کە پێش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەی ئەوێی بەجێهێشت و سەرۆکایەتییەکەی خستە ئەستۆی نیکی هیلیی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەک گرتووەکاندا لە نیۆیۆرک دەستی کردە وەڕێخستنی شانۆیەکی پڕوپاگەندەیی تازە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
"بنیامین نەتانیاهوو" وێنەگەلێکی نیشان دا و بانگەشەی کرد هەممارێکی ئەتۆمی شاراوە لە نزیکی تاراندا بوونی هەیە. نەتانیاهوو بە بێ ئاماژە بە هەممارکردنی سەدان کڵاڤۆکی ئەتۆمی لە جبەخانەکانی ئەم ڕژێمەدا بانگەشەی کرد؛ ئێران لەو هەممارەدا، بەرنامەی نهێنیی ساز کردنی چەکی ئەتۆمیی خۆی دەباتە پێشەوە.
ئەو شانۆە پروپاگوەندەییە نوێیەی کە نەتانیاهو وەڕێی خستووە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئیستا لە ١٢ ڕاپۆرتدا جەختی کردووە لە سەر ئاشتیانە بوونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران.